|
ئه‌یوب جه‌لال ماوانـــی
|
|
پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 01:08 |
|
بزوتنه‌وه ئیسلامیه ڕادیكاڵیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی بوونه‌ته هۆكار بۆ به هێز كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هێنده نه‌بونه‌ته هۆكاری په‌ره‌پێدانی ڕۆحی بۆ ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی كه ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه جیهانێكی تایبه‌ت به خۆی بنیات بنێته‌وه. جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دین له ده‌وڵه‌ت كارێك بوو ڕۆژئاوای به گشتی هێنایه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه كاتی هاتووه دژایه‌تیه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به پێوه‌ری خۆیان هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكری و كایه ناكۆكه‌كان له دووبه‌ره‌دا جێبكه‌نه‌وه. مێژووی ڕوداوه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیست به‌و نوێبونه‌وه‌یه داده‌نرێت كه‌وا هه‌ژموونی ئایین و كلتوری زاڵ بوون به‌ده‌سه‌ڵات چیتر ئه‌و كاره‌كته‌ره نه‌بێت مه‌سه‌له ڕۆحی و عه‌قائیدیه‌كان ببه‌ستێَته‌وه به بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات كاری پێده‌كرێت. دادگاكانی پشكنینیی بیروباوه‌ڕ كه به ئه‌نكزاسیۆن ناسرابوون له‌لایه‌ن كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی فه‌ره‌نسی و ئیسپانی دامه‌زرێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له بیروباوه‌ڕی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێچه‌وانه‌ی رێنومایی یه‌كانی ئه‌وان ده‌جوڵانه‌وه، به پێی ئه‌و سه‌رچاوه مێژوویی یانه ده‌ری ده‌خه‌ن كه تا چ ڕاده‌یه‌ك بێڕێزی به‌به‌هاكانی مرۆڤ و مافه‌كانی كراوه؟ له‌به‌ر گوێڕایه‌ڵ بوونی پادشای ووڵاتیش پرسیاركردن و لێپێچینه‌وه ده‌چووه قه‌واره‌ی تاوانبار بوون و به ته‌عریفی یاساكانی كه‌نیسه‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ده‌كرا گومان له پیرۆزی ئه‌وان بكرێت كه نوێنه‌رایه‌تی دین ده‌كه‌ن، چه‌مكی ماڵی قه‌یسه‌ر بۆ قه‌یسه‌روماڵی خوا بۆ خوا كرا به‌و پێوه‌ره‌ی پرسیاری ماڵی تر نه‌كرێت و نه‌شچێته خانه‌ی لی پرسینه‌وه. له دوای جه‌نگی ناوه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا كه چوار ساڵی خایاند له نێوان باكووری پیشه‌سازی و باشووری زاڵبووی ترادسیۆنه‌كان به‌سه‌ر یاسا‌و مافه‌كان و تێكۆشان بۆ نه هێشتنی كۆیلایه‌تی، سه‌ره‌نجام كۆیله‌بوون نه‌ماو ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی یاساغی كرد، گشت پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ژێركاریگه‌ری ئایین ده‌رهێنرانه ده‌ره‌وه دین له ده‌وڵه‌ت جوداكرایه‌وه وه‌ك ئه‌مرۆكانه‌ش ده‌بینین ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زاده‌ی ده‌یه‌ها كلتوره‌و ئایینزایی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دینێكی ڕه‌سمی بۆ ده‌وڵه‌ت نیه له‌هه‌مان كاتیش‌دا رێزێكی تایبه‌تی بۆ بیروباوه‌ڕو گشت ئایینه‌كان به یاساداناوه، شۆرشی پیشه‌سازی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 1789به‌هێزترین هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌رێَته‌وه بۆ تێكه‌ڵاوی كلێسا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی لویسی فه‌رمانڕه‌وا كه ماوه‌یه‌كی زۆر حوكمڕانی ووڵاتیان كرد ووته به‌ناوبانگه‌كه‌ی لویسی چوارده‌یه‌م به ناوبانگه كه ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت منم به هه‌ردوو لایان ته‌واوی بواره‌كانی ژیانیان خستبوه ژێر به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌تی خۆیان، دابه‌ش بوونی چین و توێژه‌كانیش به‌ناچاری به‌سه‌ر ئه‌و دوو ته‌وه‌ره جێگیره‌دا قوربانی به‌رده‌وام له‌و توێژانه ده‌درا كه داوای چاكسازی و به‌خوَداچونه‌وه‌یان ده‌كرد، كه‌رته‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناو جۆره‌ها فلته‌ری بڕیارداندا ده‌چوون زیان دیتووی یه‌كه‌میش ئه‌وانه بوون كه ده‌بوا قوربانی ماددی ومه‌عنه‌وی به‌سه‌رو ماڵی خۆیان بده‌ن بۆ سه‌رخستنی لایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌ویتردا. بێزاربوونی خه‌ڵك له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌م دوو چینه‌وه ڕق و توره‌یی سه‌ركه‌وتنیان به‌ئاستێك گه‌یاند به‌دروشم له خۆپیشاندانه‌كاندا بڵێن (اشنقوا اخر لویس بامعاْ قسیس)، ناشبێت ئه‌وه‌ش له‌بیره‌خۆمان ببه‌ینه‌وه كه‌خودی رێبه‌رانی شۆرشه‌كه‌ش بونه سوتماكی بزوتنه‌وه (دیموكراسی وعه‌لمانیه‌كه به‌مه‌فهومی ئه‌وكات) وسه‌ریان تێدا به‌فه‌تاره‌ت چوو هه‌ر خۆیان بونه دروێنه‌كاری گیانی ده‌یه‌ها هه‌ڤاڵی خائینی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆرش و خه‌باتگێری به‌ر له پێگرتنی. به بۆچونی دانه‌ری كتێبی سیاسه‌ت ئه‌رستۆی فه‌یله‌سوف، له حاله‌تی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت كارێك بكرێت هه‌ڵچونه‌كه‌ی دابمركێنرێته‌وه به‌ڵام ڕق هه‌ڵگرتن یه‌كێكه له‌و گرفته هه‌میشه یانه‌یه كه‌ناكرێت چاره‌سه‌ربكرێت چونكه قۆناغی قه‌ناعه‌ت پێهێنانی تێپه‌ڕاندووه به قسه‌ی ڕووت ناتوانرێت گۆڕانكاری مه‌به‌ست به‌دی بهێنرێت. ڕووسیای قه‌یسه‌ری دوا بنه‌ماڵه‌ی ڕۆمانۆفی حوكمگێڕ سه‌ره‌رای ده‌ركه‌وتنی واده‌ی ڕووخانی یه‌كجاره‌كیان هێشتا له‌و بڕوایه‌دا بوو كه دوعا‌و نزاكانی كڵێسا وه‌ك ترۆتسكی دانه‌ری كتێبی شۆرشی ڕوسیا گوته‌نی راسپۆتینیه‌كان، له‌شه‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی ده‌پارێزی، به‌وازهێنانیشی له كورسی ده‌سه‌ڵات له وبڕوایه‌دا نه‌بوو شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری به‌ڵشه‌فیكه‌كان سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كه‌ی قه‌تڵ و عام بكه‌ن، له‌وساوه ڕوسیا زیاتر له حه‌فتا ساڵ حوكمڕانیكردنی شیوعیه‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌شی له‌ساڵی 199. نه‌گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نه‌فره‌ت له غۆرباتشۆف و بیرۆسترۆیكاكه‌ی بكات چونكه ته‌نها یه‌ك ئاراسته‌ی سیاسی و حزبی ته‌وزیفی ڕوداوه‌كانی ده‌كرد وێرای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی سۆڤیه‌تی كۆن ئازادی خۆیان له چوارچێوه‌ی كۆنفدراسیۆنێكی فراوان وه‌رگرت هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی یه‌كێتیه‌كی فیدراڵی كه ڕوسیا هه‌وڵی ده‌دا دوور‌و نزیك ڕۆڵی ئایین و كلێسای تێدا نابینرێت. ئێستا جیهان له‌به‌رامبه‌ر دوو ئه‌گه‌ری زۆر گه‌وره‌دایه، یه‌كێكیان باوه‌ش كردنه‌وه‌یه بۆ لێك نزیكبونه‌وه‌ی فیكری و گۆڕینه‌وه‌ی دایالۆگه‌كان ئنجا له وێوه پرسه‌كانی تری سیاسی و ئابووری تێكه‌ڵاو بكرێت ئه‌گه‌ری دووه‌میش به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و قه‌بول نه‌كردنی بیروباوه‌ڕی یه‌كتریه، له‌م قۆناغه‌دا ئیسلامی سیاسی به‌تایبه‌ت ئوسوڵی و ڕادیكالیسته‌كان تێكڕای به‌رنامه‌كانیان له‌وه ده‌خوێننه‌وه كه به‌زه‌بروه‌شاندن له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان نه‌بێت ئه‌و ئه‌ماڕه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌یان بۆ ناگه‌ڕێته‌وه كه له ده‌ستیان چووه له‌كاتێكدا به‌ره‌و پێش چوونی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌وروپا به بی به‌كاربردنی هێز له‌ده‌وری ئه‌و هێزه ئیسلامیانه‌یان كه‌م كردۆته‌وه، سه‌نتراڵ بوونی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ بارودۆخ و هه‌لو مه‌رجه هه‌نوكه‌یی یه‌كان فاكته‌رێكی دیكه‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی كێرڤی پێگه‌و كاریگه‌ریان بوو تاكو به خۆشیان زانی ستراتیژیه‌كه‌یان دووچاری ده‌یه‌ها پرسیاری قورس بوه‌وه، حه‌زی حزب و گروپه ئیسلامیه‌كانیشه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا كه‌نه‌یان توانیوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ره‌یه‌كی میانڕه‌و یه‌ك هه‌ڵوێست به‌رهه‌م بهێنن، جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه كه جیهانی ئیسلامی و ووڵاتانی عه‌ره‌بی به هه‌بوونی سه‌رمایه‌یه‌كی قه‌به‌ی نه‌وتی ژێرزه‌وی به‌وروبومی سه‌رزه‌وی هێشتا له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌وه زۆر به جێماون ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی توندرَه‌وه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ هاوڵاتیانی ئه‌ماره‌ته‌كه‌یان به‌ده‌ستیان بهێنن نه‌هاتۆته دی و ئه‌و سه‌رگه‌ردانی و لادانی ئه‌خلاقیه‌ی رۆِژئاوای پی ته‌ماشا ده‌كرێت له وووڵاته ئیسلامیه‌كانیشدا ڕۆژ دوای ڕۆژ بره‌و و بازرگانی زیاتر په‌یدا ده‌كات چه‌نده‌ها باندی جۆراوجۆری بازرگانی كردن به مرۆڤ و ماده بێهۆشه‌ره‌كان له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕوكاری ڕۆژنامه‌كان به هه‌واڵ و وێنه پیشان ده‌درێن كه ده‌لاله‌ت له‌لاوازی به‌رنامه‌ی فێركردن و ووشیاركردنه‌وی كۆمه‌ڵگا ده‌كات بگره له‌جه‌وهه‌رو حه‌قیقه‌تی ئیسلامی پاك لایان داوه ته‌نها بۆ خۆدورخستنه‌وه‌و ده‌رباز بوون له قه‌یرانه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، فه‌له‌ستینی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاواری به‌ده‌وڵه‌ت بوون ده‌كات به یارمه‌تی بیست و دوو ده‌وڵه‌تی هاوخوێنی، هاوكێشه سیاسیه پشێوه‌كه‌ی له باڵی غه‌ززه حه‌ماسی و فه‌تحی رام الله كۆبۆته‌وه له‌و ڕوانگه‌شه‌وه نیوه سه‌ده پتره ووتاری ناوه‌خۆیی یان له ته‌كفیری و خیانه‌تدانی پاڵی به‌رامبه‌ره‌وه، دوا ئاخاوتنی كۆبوه‌نه‌وه‌كان بووه، حه‌ماس له غه‌ززه نه‌وه‌ك به‌وه ڕازی نیه به حكومه‌تێكی لادراو حساب بكرێت به‌ڵكو بوونی رێكخراوی هاوشێوه‌ی خۆیشی قه‌بول ناكات، له‌هه‌وان كاتیش‌دا فه‌تحی ئازادیخواز برانه‌وه‌ی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی قه‌بول ناكات!! جند انێار الله ساڵ و نیوێكبوو كاریان بۆ ڕاگه‌یاندی ئه‌ماره‌تی ئیسلامی ده‌كرد، یه‌ك بیروبۆچونی نه‌هێشتنی نه‌یاره‌كانیان به‌كارده‌برد، شكڵ و شێوازی ئه‌و ئه‌ماره‌ته‌ی له شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن دیمان ئه‌گه‌ر هاتوو ببایه ئه‌مری واقع، حوكمی تالیبان له چاو ئه‌وان گه‌شتێكی سیاسی خۆش ده‌بوو كه به ئاكامێكی تراژیدیایانه كۆتایی به ده‌ره‌نجامه‌كانی بهێنێت. ئه‌و بزاڤه ئیسلامیانه‌ی باگراوندێكی توندوتیژیان هه‌یه ئێستا به بی ناوبردنی رێكخراوه قاعیده له تێكستی چالاكیه‌كانیان هاوكێشه‌كه‌یان كامڵ نابێت، هه‌ڵگرتنی پێشه‌وایه‌تی چه‌كداری بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیان ته‌وه‌جوهی چه‌ند رێكخراوی تریشی كه ئیسلامی لیبراڵ و بوون و باوه‌ڕیان به‌كرده‌وه‌ی میانڕه‌وی هه‌بوو گۆڕی به‌لای كوشتن و بڕین و ته‌قاندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان برد، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ئالیه‌ت پێره‌و ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له خانه‌ی تاكتیكی سیاسیشی دابنێین به هیچ ئامار‌و حسابێك شه‌رعیه‌ت به‌ده‌ست ناهێنێنن، قاعیده له ووڵاتانی مه‌غریبی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت جه‌زائیر سه‌ره‌تا له ژێر بزوتنه‌وه‌ی الحركه الجهادیه للدعوه والقتال) و (حركه التكفیر والهجره) له دۆخێك‌دا كاری كرد ئه‌ویش چاندنی ترس و تۆقاندن بوو له‌لای خه‌ڵكی، له‌یه‌كێك له ڕاپۆرته‌كانی شیكاریدا، له ئاكامی به‌داوادچوونی ئه‌و به‌ڵًگه‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ته‌سلیم كردۆته‌وه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاسێتێكی ده‌نگ و ڕه‌نگی یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه كه فه‌توای ئه‌وه ده‌درێت بۆ موسوڵمانی خه‌باتگێڕ ڕه‌وایه ده‌ست له‌گه‌ڵ ئافره‌تان تێكه‌ڵاو كات و بیان ڕفێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی منداڵ بوونی زۆره‌وه نه‌وه‌یه‌ك بۆ جیهاد په‌روه‌رده بكرێت!!. پاش یازده‌ی سپتێمبه‌ر به‌ولاوه رێكخراوی قاعیده‌و هاوبیرانی به رێژه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئاشكراتر بوون، خه‌رمانی چالاكیه‌كانیان به درێژایی مانه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن له‌ئه‌فغانستان به‌كه‌شف بوونی شانه نوستوه‌كانیان له ئه‌وروپاو ووڵاتانی ئه‌فریقیاو ئه‌مه‌ریكا كۆتایی هات، گرتنه به‌ری رێ‌و شوێنی ئه‌منی توند له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگریه‌كانه‌وه، سنووری كاری ئه‌و ته‌وژمه ڕادیكاڵیانه‌ی خاڵدار كرد، تێپه‌ڕبوونی نۆ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی یازده‌ی ئه‌یلول و ڕوخانی رژێمی تالیبان له ئه‌فغانستان و سه‌ددام له عیراق، ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و بنبڕكردنی ئیرهاب، ده‌نگ و سه‌دای نێو ده‌وڵه‌تی ئاوازی پشتگیری بۆ ئه‌مه‌ریكا گۆڕی به پیاده‌كردنی دبلۆماسیه‌ت و گوشاری ووتوێژكردن ئه‌و تێڕوانینه‌ش به‌ته‌نها بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو به‌ڵكو هاوپه‌یمانه‌كانیشی گرته‌وه كه وووتاری ناوه‌خۆیی ده‌سكاری بكه‌ن و لایه‌نی به‌رهه‌ڵستكار بانگهێشتی خوانی كۆبونه‌وه بكه‌ن. ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان به قیاسی پێشبینی یه‌كان نه‌هاتنه‌وه له‌هه‌مان وه‌ختیشدا بوونه پاڵپشتیه‌ك كه قاعیده‌و رێكخراوه جیهادی و ئیسلامیه‌كان داوای شتی گه‌وره‌تر بكه‌ن، په‌یامه‌كه له‌ناوچه‌گه‌ری بوونه‌وه بگوازنه‌وه بۆ هاندانی دانیشتوانی ئه‌و وولاتانه كه‌ڕاپه‌ڕین دژی حاكمه‌كانیان به‌رپابكه‌ن ئه‌وانیش یارمه‌تیان ده‌ده‌ن بۆ ڕزگار بوون و دواتر رێكخستنه‌وه‌یان له‌ناو پرۆسه‌ی به ئیسلامی كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌نهه‌جی ڕاگه‌یه‌نراو، نمونه‌ی ئیخوان الموسلمین دیاره كاتی كه ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی میسریان كوشت، به‌وه‌یان شوبهاند یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی ناوه‌خۆیی ووڵات به پاك كردنه‌وه‌ی شه‌قام له كرێگیراوانی بێگانه ده‌ست پێده‌كات، به‌وه‌ش هێزی ئیمپریالیستی چاوترسێن ده‌بی و شۆرشه‌كه‌ش ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ ده‌وروبه‌رو دونیا هه‌مووی ده‌گرێته‌وه. دابرَستبوونی ئه‌م بیروباوه‌ڕه، كاریگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌رماوه ئه‌وه‌تا دوو گه‌وره‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ك میسر‌و ئێرانی كردۆته نه‌یاری یه‌كتر میسر ته‌رمی شا وه‌خۆی ده‌گری و ئێرانیش شه‌قامێكی به‌ناوی ئییسلامبولی ده‌كات، ته‌نانه‌ت هێڵه گه‌رمه‌كه دابه‌زیوه‌ته ناو هونه‌ریش، ئێران به ده‌رهێنانی فیلمی سقوت فرعون حكومه‌تی میسری هه‌راسان كرد میسریش به ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی (امام الدم) وه‌ڵامی دایه‌وه، حاڵی حازریش په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كانیان ئاسایی نه‌بۆته‌وه، ناوه‌ناوه هه‌واڵی دسگیركردنی كه‌سێك به‌ناوی جاسوسیكردن گرژی نوێده‌كاته‌وه له نێوانیان. ئارام بونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌سه‌ره‌كیه‌كان غیره‌تی دایه فراوان بوون و زیاد بوونی كرده‌وه‌ی خۆبه‌خشی كه كاری ته‌قینه‌وه بكه‌ن و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زایه‌تی له‌زۆر شوێنان و بوروژێنن، ئیسلامی سیاسی له تیژكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئیسلامی بوون و جیاوازی ئایین و بیروڕا به‌لای ئه‌جندای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو، پێناسه كردنی جیهانی ڕۆژئاوا وه‌كو داگیركه‌رو هێزێكی ئیمپریالیستیانه بۆ سه‌ر نه‌ریت و عاداتی ئیسلام له دوا ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه دێت كه جه‌نگێكی پیرۆزی نێوان و كوفر‌و باوه‌ڕ له ئارادایه هه‌رچی ووڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامیه كه وه‌لای بۆ رۆژئاوا‌و عه‌لمانیه‌ت هه‌یه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه‌كن پێویست ده‌كات بۆ ئیسلاح بونیان یان له‌ناو بردنیان خه‌بات بكرێت، ئه‌گه‌ر بێژین ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌تایبه‌ت ناتۆ سێبه‌رێكی گران بوون به‌هۆی ئه‌نجام دانی هه‌ندی َكرده‌وه‌ی خه‌راپ و مامه‌ڵه‌ی نا ئینسانیانه‌ی دژ به زیندانیه‌كان و بۆردومانكردنی هاوڵاتیانی سڤیل له‌سه‌ر سنوره‌كان نه‌خاسمه ناوچه‌ی هۆزه‌كان له مابه‌ینی پاكستان و ئه‌فغانستان و دوباره‌بونه‌وه‌ی رۆژانه، ناوزه‌د كردنی هاوپه‌یمانان وه‌كو داگیركه‌ر له عیراق، ڕاستیه‌كه ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی ئیعترافی پێده‌كات، ناڵاندنی پاكستان به‌ده‌ست ئه‌م بیرۆكه‌یه‌وه بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی له قاوغی خۆی قه‌به‌تركرد به جۆرێك هاوتای ئه‌مه‌ریكا خۆی به‌شه‌ریكی بریاری نێو ده‌وڵه‌تی ده‌زانێت، هه‌رچه‌نده كه به رۆژی ڕوناك ناكارێت به ئاسوده‌یی حوكمڕانی بكات به‌لاِم هه‌ركاتێك بیه‌وێت شوێنه دوره‌ده‌سته‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات و هه‌ره‌شه‌ش له‌وانه ده‌كات كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، چه‌نده‌ها جار مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دروست كردووه له‌ترسی كاری توندی ئه‌وان هه‌ڵبژاردنی پێشبینی كرا‌و به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی و ئازادانه له هه‌ڵكشان و داكشاندا گه‌مه‌ی ده‌كرد، بۆنواندنی موغامه‌ڕه‌و ده‌ست وه‌شاندن له‌باره‌گاو بنكه‌كانی سه‌ربازی و حكومی، كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌ك دووان نابێته به‌ربه‌ست بۆیان چونكه ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردن لای بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بازنه‌ی شه‌ریعه‌ت و ئایین ده‌رناچێت به‌وه‌سیه‌تێك سه‌مع و تاعه‌ی بۆ ده‌رده‌بڕدرێت، تالیبانی پاكستانیش هێزی هاوپه‌یمانی ناتۆی وه‌زار هێناوه به چه‌ندین هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی هێشتا نه‌كراوه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دووكه‌رت بكرێت قاعیده به‌بوونی جوڵانه‌وه‌یه‌كی رێكخراو بێت یانیش مه‌عنه‌وی خۆی به‌خاوه‌ن ده‌زانێت، په‌یام بۆ بۆ موسوڵمانانی هیند ده‌نێرێت خۆڕاگر بن به‌رامبه‌ر هندۆسه‌كان!نزا ده‌كات موسڵمانانی دونیا له خه‌وی غه‌فَڵه‌ت به ئاگابێنه‌وه، ڕه‌خنه له ئه‌دای حه‌ماس و حزب الله ده‌گرێت كه كه‌مته‌رخه‌می له به‌گژاچونه‌وه‌ی ئیسرائیل و بێباوه‌ڕان ده‌كه‌ن به ته‌واوی جاڕی جیهاد ناده‌ن، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له به‌شداری كردنی حزبه ئیسلامیه راستڕه‌وه‌كان له حكومه‌ت و به خارج عن المله‌یان دژمێرێت هه‌روه‌كو چۆن له عیراق له ئارادایه، زنجیره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌موو ئه‌مانه له دیتراوێكی فیكری و ئایدۆلۆژیه‌وه تێك ده‌كه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت هیچی كامێكیان ئاماده‌نین بۆ كارێكی نادروست و نامرۆڤانه سه‌ركۆنه‌ی یه‌كتری بكه‌ن ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تی كردنیان نه‌بێت، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتومبێله مین رێژكراوه‌كان به كاردانه‌وه‌ی داگیركه‌ر ده‌زانن، مافی سه‌ركه‌وتن و براوه بونیش ناده‌نه ده‌ست كه‌سی تر غه‌یری خۆیان نه‌بێت. چاودێرانی سیاسی له ئه‌نجامی ووردبونه‌وه‌و دیراسه‌تی زانستی و سۆسیۆلۆژیانه له‌و بڕوایه‌دان كه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه خه‌ریكه پی َده‌نێته قۆناغێكی دژوارتر ئه‌ویش به حوكمی پشتگیری چه‌ند ده‌وڵه‌تێك به هاوكاری ماددی و لۆجیستی، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئیش بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له دیدگای مه‌زهه‌بی و تائیفی پرسی كه‌مینه ئیسلامیه‌كان له‌و ووڵاتانه بئاڕسێنن كه‌به‌نه‌زه‌ری خۆیان له‌ناو غه‌درو زوڵمدا ده‌ژین، گرژی و پێكدادانی خوێناوی له هه‌رێمی شینگ یانگ له چین له نێوانی كه‌مینه‌ی ئیگۆری موسوڵمان به هه‌وڵدان بۆ تێكدانی باری ئه‌منی و سیسته‌می سیاسی ده‌ناسرێت هه‌رچه‌نده توركیا له دوایی دا هاته ناوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیگۆڕه به‌ڕه‌گه‌ز توركه‌كان هێوربكاته‌وه وه‌لی ئه‌وه‌ش ڕه‌ت ناكرێته‌وه كه واقعێكی نوی سه‌ری هه‌ڵداوه به‌بی ده‌ست شته‌كان مه‌جرایه‌كی تر وه‌رده‌گرن، له ووڵاتانی ئه‌نده‌نوسیاو مالیزیا‌و تایله‌ند كێشه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوور هێنده نابێته دیوار به‌ڕووی رێكخستن و ته‌نسیق كردن له نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی ئه‌وی، ئه‌نده‌نوسیاش به مه‌رجه‌عێكی ڕۆحی داده‌نرێت بۆ ڕێنومایی كردنی ئه‌و گروپانه، بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمای ئیسلامی وه‌ك ئه‌بوبه‌كر باعشیر بووه‌ته سه‌قفێكی پارێزه‌ر بۆ گردبونه‌وه‌یان له‌بازنه‌ی زانیاری هه‌بون له‌سه‌ر جموجۆڵ و چالاكی یه‌كتری له چوارگۆشه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیرانیدا، جودا له‌وه‌ش ده‌توانرێت له رێگای میدیاكان و تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌ربڵاوترین پێگه‌یاندنی مه‌عنه‌وی وڕۆحی په‌خش بكرێت، گه‌وره‌بوونی ئه‌ندازه‌ی گروپ و رێكخراوه جیهادیه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیان له‌م كه‌ناڵانه‌وه بیری پیاده‌كردنی ئوێوڵیه‌تی به‌یه‌كسانی به‌جیهاندا په‌رش و بڵاوكرده‌وه و نه‌وعێكی له هاوسه‌نگی هێناوه‌ته كایه‌وه. ئه‌مه‌ریكا كه‌مێك پاش هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نیۆیۆرك و واشنتۆن هۆشداری دا كه له‌وانه‌یه یه‌مه‌ن ببێته مۆڵگه ی قاعیده‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان، هه‌روه‌ك پێشبینی یه‌كان هاوجوت هاتنه‌وه بۆ جاری شه‌شه‌م یه‌مه‌ن پێكدادانی چه‌كداری له‌گه‌ڵ حوسیه‌كان تازه كرده‌ه‌وه، حسێن بدرالدین حوسی به دامه‌زرادنی (حزبی حه‌ق) ڕه‌گی ئامانجه‌كانی دارَشت به خڕبونه‌وه‌ی گه‌نجێكی زۆر له ده‌وری بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی ناوه‌كه‌ی كرده (الحركه الجهادیه للشباب المومن) حوسیه‌كان له بنه‌ڕه‌ت له‌تایه‌فه‌ی شیعه‌ی یه‌زیدین برَوای ئاییانیان وابه‌سته‌ی دوازده ئیمامه‌كه‌ی شیعه‌ن، وه‌كو سه‌رچاوه سیاسی و هه‌وڵگریه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن حوسیه‌كان له‌لایه‌ن ئێران و حزب الله‌وه یارمه‌تی ده‌درێن و مه‌شقیی سه‌ربازیان پێده‌كرێت، ده‌یانه‌وێت باشووری یه‌مه‌ن داببڕن و ده‌وڵه‌تێكی دینی تایبه‌ت به خۆیان دابمه‌زرێنن، یه‌كه‌م سه‌رۆكیان له شه‌رێكدا كوژرا عبدالملك حوسی جێگای گرته‌وه، حكومه‌تی یه‌مه‌ن سیاسه‌تی خاكی سوتاوی له‌دژدا ڕاگه‌یاندن، ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن له‌وه تێگه‌یشتن، هه‌ڵقه‌ناندنی ئه‌م گرێیه كاتێكی زۆری ده‌وێت، چه‌ند جارێك قاعیده هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌ربرَیوه، به‌رژه‌وه‌ندی دوفاقیه‌ی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه ده‌نا رێَكخراوی قاعیده شیعه‌كان به ڕه‌وافز داده‌نێت، حكومه‌تی یه‌مه‌ن كێشه‌ی باشووری بۆ دوولایه‌نه بۆته‌وه، خۆپیشاندانه‌كانی رابردوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری یه‌مه‌ن كۆتایی نه‌هاتووه، ئاریشه‌ی حوسیه‌كانیشی بۆ هاته سه‌ر، سه‌ره‌تا له‌و بڕوایه‌شدایه كه به گفتوگۆ‌و دانوستاندن سوودی كۆتایی و رازیكه‌ر ناداته ده‌ست بۆیه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ده‌ست پێكرد و مه‌رجی قورسی دانان بۆ دوایی هێنان به جه‌نگه‌كه به‌ڵام دواجار ڕێكه‌وتن و ئاگربه‌س ڕاگه‌یه‌نرا شه‌ڕه گشتی یه‌كه خامۆشكرایه‌وه به‌ڵام بۆ جارێكی دیكه خوریكه شه‌ڕه‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه، ڕفاندنی گه‌شتیارو بیاینیه‌كان سیمایه‌كه ئه‌و كۆمه‌ڵگه ئاڵۆزه‌ی یه‌مه‌ن و دراوسێكانی پی ده‌ناسرێته‌وه. ڕاكشانی ئه‌م ته‌وژمه ئوێولیه توندڕه‌وه له گۆشه‌نیگای خۆنوێكردنه‌وه‌و به هێزكردنی پێگه‌كانی وایكردووه كه مه‌سه‌له فیكری و دینی یه‌كان ببنه خاڵێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆ چه‌سپاندنی بیروباوه‌ڕه‌كانیش دیاره سوودی زۆری له ته‌كنه‌لۆجیای نوی وه‌رگرتووه به هاریكاری پان ئیسلامیزمی شیعی كه ئێران رابه‌رایه‌تی ده‌كات، به‌م ئاراسته‌یش سه‌ره‌ڕای زیان وێكه‌وتنێكی مه‌زن له چالاكی چه‌كداری به‌ته‌واوی دانه‌بڕاوه. پرسیارێكی زێده گرنگ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی دونیا‌و چاودێره سیاسیه‌كانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه كه ئایا له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕوایه ببێته ئه‌لته‌رناتیڤ و ئیسلامی سیاسی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی له‌هه‌ر ووڵاتێك بگرێته ده‌ست ته‌عامول له‌گه‌ڵیدا چۆن و چی ده‌بێت؟ ئێستا له جیهاندا تاكه ووڵاتێك پاشگری ئیسلامی به‌كردار هه‌بێت ئێرانه، نوكه ته‌حه‌دای نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و ده‌یه‌وێت دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پێشكه‌وتن كه توانای ئه‌تۆمیه به ده‌ست بهێنێت، ده‌شزانرێت ئه‌م ووڵاته ئاماده‌یه ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بسڕێته‌وه، به‌ده‌ر له ئێران هیچ ووڵاتێك ده‌ستووری له‌سه‌ر دانانی ئایین وه‌كو تاكه چاوگێك دانه‌ناوه به‌ریزپه‌ڕی سعودیه كه‌خۆی بۆ خۆی حاڵه‌تێكی ناوازه‌یه‌و ناكرێت تێكه‌ڵ بكرێت به هه‌موو له‌هه‌مووی له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی، ئه‌لئانه‌ش ئێران به قۆناغێكدا شه‌وڕۆ ده‌كات سیسته‌مه‌كه‌شه‌ی له‌پێش كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ردا تای شه‌رعیه‌ت بوونی سه‌رۆك كۆمار‌و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های مورشیدی گرتووه، تائێستا ده‌وڵه‌تێكی تری ئیسلامی ته‌جروبه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ی كۆپی نه‌كردووه، تالیبان له‌دۆڵی سوات شكستی هێنا له جی به‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و سۆماڵیش له لێواری شه‌پۆله‌كانی ڕوخاندایه پێشناچێت دانیشتنه به‌ربڵاوه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی به گرێدانی لوتكه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ش قودره‌ت بداته پێكهێنانی دادگا‌و ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له سۆماڵ، بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكاش له دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌می ئیسلامی بۆ حوكمڕانی له‌و ووڵاته ماندووه له‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه ئه‌وه‌نده درێژنابێت. پرس و كێشه‌ی مه‌بده‌ْ له دۆخی تروكانه‌وه ده‌رچوه‌ته ده‌ره‌وه و به‌ری سیاسه‌ته‌كانی داپۆشیوه بۆ سنوور دانان له ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نفوزی ئێران چه‌رده‌یه‌ك سزای قورسی ئابووری به‌سه‌ردا سه‌پێنران، له كاردانه‌وه‌یه‌كی فیكری ئه‌وروپاش هه‌ه‌ریه‌ك له به‌لجیكاو ئیسپانیا‌و فه‌ره‌نسا بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی بورقه‌عیان له شوێنه گشتیه‌كان ده‌ركرد ته‌نانه‌ت له هه‌ندی شوێن پۆشینی دروشم و سیمبوله ئاینی یه‌كانیان به تێكڕا قه‌ده‌غه‌كردووه دو‌ریش نیه هه‌ندی ووڵاتانی تریش له رۆژهه‌لاِتی ناوه‌ڕاست هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌وروپا بگرنه به‌ر جه‌نگی ئایدۆلۆژی سیاسی له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه جاڕبده‌ن، ماوه‌ته‌وه پێكدادانێكی سه‌رتاسه‌ری له بواری سه‌ربازیه‌وه، ئایا جه‌بهه‌ی ئه‌وروپاو رۆژئاوا به‌یاره‌مه‌تی ووڵاته ڕاست ڕۆكانی عه‌لمانیه‌ت و ئسلامی سیاسی ده‌كارێت گه‌شه‌ی ڕادیكاڵیه‌ت و عه‌قَڵیه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بوه‌ستێنی؟یانیش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه شتێكی پێش لێنه‌گیراوه و سه‌ربارێك بۆ له‌ناو چونی مرۆڤایه‌تی زیاد ده‌كات؟ ئه‌ویش به چه‌شنی برسیه‌تی و په‌تای نه‌خۆشیه‌كان ئاستێك بۆ زیاد بوونی ملیۆنه‌های مرۆڤه‌كان داده‌نێت؟!!
، ووتاره‌كه‌ی ئۆباشمان گوی لێ‌بوو له میسر كه گوزارشی له گۆڕانكاری و لێبوردنی دینی و سیاسی ده‌كرد، پاش به‌سه‌رچوونی سالێك هیچ هه‌نگاوی پراكتیكی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌دوادنه‌هاتووه، سه‌رۆك ئۆباما له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا نه‌یتوانی به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ دابخات، له‌ستراتیژو سیاسه‌تی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌وساڵه‌ی ته‌نها ده‌سته‌واژه‌ی شه‌ڕی دژه تیرۆی گۆڕی ودوژمنایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له رێكخراوی قاعیده چڕكرده‌وه.
وه‌ڵامه‌كانیش له‌و حه‌قیقه‌تانه‌وه به‌ده‌ستمان ده‌كه‌وێت كه پیرۆزیه‌كانی ئایین شتێكی ته‌واوكراوی كلتوری گه‌لانن قه‌تیش به‌های نه‌گۆڕی خۆیان له‌ده‌ست ناده‌ن ناكرێت بكرێته په‌یژه‌ی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، چێش ده‌بێت توانه‌وه‌و هه‌رس بوونی ئه‌و بیرۆكه‌یه به پراكتیكی له ئایینده‌دا قه‌راری نیوه كۆتایی بۆ بدرێت كه ئیسلامی سیاسی و بزوتنه‌وه جیاجیاكان له پێشڕه‌ویدا ده‌بن له حاڵه‌تی پاشه‌كشێشدا شه‌ڕی مانه‌وه ده‌كه‌ن؟ كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌گه‌ر له فه‌رهه‌نگ و ژیانی ته‌قلیدی خۆیه‌وه سوود وه‌رنه‌گرێت بۆی ده‌شێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی پڕه‌نسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یی رێز بۆ قودسیه‌ت و كاریگه‌ری ئایین دابنێت، ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تیش وه‌كو دوو یه‌كه‌ی كارگێڕی و ده‌ستووری له خزمه‌ت چین و توێژه‌كان دابن به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادان، دادوه‌ری جی به‌جێكردن و پاراستنی بی لایه‌نیان له ده‌ست خستن ناوی حزبی به‌م ڕه‌نگه‌ش جه‌وهه‌ری دژبوون به رد الفعل ناخرێته ناو كایه‌كانی ئایین و به‌زۆر به سكۆلاریزه‌كردنی سه‌رجه‌م پێشهات و پرسه‌كان به‌بی خوێندنه‌وه‌ی دروستی سۆسیۆلۆژیای كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه هه‌ماهه‌نگی هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانی پێویسته.
ayoubaabph6@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|