| نۆره‌ی تۆیه دکتۆر عه‌لی قه‌راداغی ... سه‌ردار پشده‌ری |
|
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| چوار شەممە, 28 تەمموز 2010 23:30 | |||
|
ئه‌مڕۆ له سایتی رادوێی نه‌وا ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه که پاڵه‌وانه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و ئیسلامیه‌کانی کوردستان دکتۆر عه‌لی قه‌رداغی وتویه‌تی (دوای مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان كه‌شتی ئازادی دووه‌م بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌نێرین، ) . http://radionawa.com/Detail.aspx?id=26049&LinkID=66 بێجگه له کورد نه‌ته‌وه‌کانی دنیا هه‌ر هه‌مووی ده‌پرسن بۆ کورد نه‌بۆته ده‌وڵه‌ت و نابێته ده‌وڵه‌ت، که‌م که‌س گه‌یشتۆته هۆکاری راسته‌قینه، به‌ڵام من پێم وایه: هۆکاره‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌رسێک داگیرکه‌ری کوردستان (عه‌ره‌ب، تورک و فارس) پێشڕه‌و بۆ کورد دروست ده‌که‌ن و له‌کاتوساتی خۆیدا ئه‌و پێشڕه‌وانه رێڕه‌وی کوردایه‌تی ده‌گۆڕن و کورده‌که رووه‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن و بێبه‌شیان ده‌که‌ن له ده‌ستکه‌وتی سیاسی. بێجگه له کۆششی داگیرکه‌ران له‌سه‌ده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا که که‌نده‌ڵانی ئیسلام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا داروخاو عه‌ره‌ب و تورک و فارس بۆخۆیان ده‌ستیان له ئیسلام هه‌ڵگرت، به‌ڵام شێخه کورده‌کانیان هان ده‌دا بۆ به‌رگری له ئیسلام و هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسلام که ئه‌نجامه‌که‌ی بوو به هۆی دابه‌شکردنی کوردستان. له سه‌رده‌می پێش هه‌ره‌سی کۆمه‌نیزمیش دا، داگیرکه‌ران که بۆیان ده‌رکه‌وت کۆمه‌نیستی و مارکسیه‌ت رێڕه‌وی کوردایه‌تی ده‌شێوێنێ، ده‌یان پێشڕه‌وی مارکسی و کۆمه‌نیستیان بۆ کورد دروست ده‌کردو کوردیان پێ له‌به‌ر ده‌مێ دنیا ره‌ش کرد، ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می هه‌ره‌سی کۆمه‌نیزم و ئازادی به‌شێک له نه‌ته‌وه‌کاند ئاوڕ له کورد نه‌درێته‌وه چونکه تێکڕای پێشڕه‌وه‌کانی کورد په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی کۆمه‌نیستی و مارکسیه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بوو. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆش دا که ئیسلام ره‌نگ روێکی جوانی نیه له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یداو ده‌شزانن که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی گۆڕانکاری جوغرافیایی ده‌دات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئومێدی ئه‌وش هه‌یه که کورد ببێته خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆی، دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌که‌نه (ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی جیهان) و ده‌یان حیزبی ئیسلامی بۆ کورد دروست ده‌که‌ن و پاره‌یه‌کی زۆریان پێده‌سپێرن بۆ خۆ دروست کردن و فریودانی خه‌ڵکی هه‌ژاری کورد‌و له رێگای دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغیه‌وه كه‌شتی ئازادی دووه‌م بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌نێرن. دکتۆر عه‌لی و دکتۆر عه‌لیه‌کان، به‌خه‌به‌ر وه‌رن، ئه‌وه پیلانی داگیرکه‌رانه که له پایته‌ختی کوردستانه‌وه ئه‌و بانگه‌وازه‌ت پێده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ كه‌شتی ئازادی دووه‌م به کوردا بنێرن بۆ كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌و پیلانه که‌متر نیه له‌و دوو پیلانه‌ی پێشوو و ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته سیاسیه‌ش به ئێوه له‌ده‌ست کورد بد‌ه‌ن. دکتۆر عه‌لی، گه‌لی کورد سه‌رسامه به هه‌ڵوێسته‌که‌ت کاتێک بۆخۆت به‌چاوی خۆت ده‌یبینی که گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ر ده‌یان هه‌زار خوشک و برامان له چیای قه‌ندیل که چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌تۆوه دووره، جه‌نابت ئاوڕ له خوشک و برایه‌کانی خۆت ناده‌یه‌وه‌و به‌په‌رۆشی بۆ ئه‌و ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی که ده‌یان که‌سی وه‌ک شێخ یاسینیان هه‌یه که کورد به جندۆکه ناو ده‌به‌ن و ده‌یان که‌سی وه‌ک ملازم موحسنیان هه‌یه که هه‌رچی سوکایه‌تی هه‌یه به کوردی کردوه. دکتۆر عه‌لی وه‌ک ده‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی داوات لێده‌که‌م له‌و بڕیاره‌ی خۆت پاشگه‌ز ببه‌وه‌و دوا رۆژی کورد مه‌که به قوربانی فه‌له‌ستینیه‌کان، عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵه‌تی هه‌یه‌و ئیسلام زیاتر له 50 ده‌وڵه‌تی هه‌یه، چ خه‌به‌ره که بۆخۆیان سه‌ریان ناوه‌ته ناو لینگی خۆیان له‌ژێر سێبه‌ری کوردێکدا ده‌یانه‌وێ که‌شتی خێری بنێرن بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان!.
سه‌ردار پشده‌ری له‌نده‌ن 28 – 7 – 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|

ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |