| مێژووی دروستبوونی توركمان بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ... عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د |
|
|
|
| سه‌ربه‌خۆیی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 00:25 | |||
|
نه‌مانی عوسمانییه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوو له‌دابڕانی توركمان له‌رووداوه‌كانی عێراق. بۆیه ده‌بینین هیچ جۆره به‌شداربوویه‌كی سیاسیان نه‌بووه له‌عێراقدا چ نهێنی چ ئاشكرا، كه‌چی له‌كۆتایی ساڵی (1991) به‌ده‌ستپێشخه‌ری (ی. ن. ك) (پارتی میللی توركمانیان) دامه‌زراند. به‌رژه‌وه‌ندی توركمانیش له‌وه دایه خۆیان به‌به‌شێك له‌هه‌رێم بزانن، چونكه مافه‌كانیان ده‌پارێزرێ و خۆێندنیان به‌زمانی خۆشیان ده‌بێت داواكاری سیاسی و رۆشنبیری و ئیداریش. ئه‌گه‌ر خۆیان به‌هاوڵاتی هه‌رێم نه‌زانن و بكه‌ونه داوی ده‌وڵه‌تێكی دراوسێی شه‌ڕ خواز ئه‌وه ناتوانن داوای مافی سیاسی و ئیداری بكه‌ن ته‌نها مافی رۆشنبیریان ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر بروانیینه توركمانه‌كان له‌كاتی رژێمی به‌عسدا ده‌بینین له‌ده‌ستوریشدا ناویان نه‌هاتووه و كاتێكیش سه‌ددام له‌دۆخێكی ناسكدا بوو له‌ساڵی (1997) بۆڵند ئه‌جه‌ویدی دۆستی داوای كرد له‌گه‌ڵ به‌ناو (به‌ره‌ی توركمانی) كه له‌ساڵی (1995) دا له‌هه‌ولێری پایته‌خت دامه‌زرا گفتوگۆ بكات، سه‌ددام به‌یه‌ك ووته وه‌ڵامی دایه‌وه (له‌عێراقدا مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه به‌ناو توركمانه‌وه) . هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی خۆیان گوایه له‌ساڵانی (1991_2002) زیاتر له (600) خێزانی توركمان له‌كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ده‌ركراون و روویان كردوه‌ته ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو هیچ ناخۆشی و ئاڵۆزییه‌ك له‌نێوان كورد و توركمان نه‌بووه ته‌نانه‌ت له‌رووداوه‌كه‌ی (14ی ته‌مووزی ساڵی 1959) ی كه‌ركوك شه‌ڕی كورد‌و توركمان نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌ڕی توركمان و كۆمۆنیسته‌كان بووه كه زۆرینه‌یان كورد بووه. پێان وابوو كه توركمانه‌كان ده‌ره‌به‌گ و سه‌رمایه‌دار و دژی (قاسم) ن. ئێمڕۆ به‌ناو به‌ره‌ی توركمانی هه‌مان سیاسه‌تی عه‌قڵیه‌تی ئه‌تاتورك جێبه‌جێ ده‌كات، به‌قسه‌ی ئاغاكانیان له‌و دیوی سنووره‌وه كه ده‌یانه‌وێ دار و دیوار هه‌مووی تورك بێت بۆ نمونه جێی گومان نییه و وه‌ك ڕۆژی ڕوون عه‌یانه كه (سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی) كورده و هه‌موو كه‌سێك موته‌فقه، به‌ڵام یه‌كێ به‌ناو مێژوونووس (بێگومان ده‌بێت مێژوونوس ئه‌مین و ده‌ست و داوێن پاك بێت) به‌ناوی (نه‌جیب عاێم) كه كتێبێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه له‌ساڵی (1316) كۆچی له‌لاپه‌ڕه (446) دا ده‌ڵێت (سه‌ڵاحه‌دین پیاوێكی توركه) سه‌یره ده‌یانه‌وێ مردووه‌كانیش بكه‌نه تورك؟. *خوێندكاری یاسا‌و رامیاری
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |