| تـــورك چـــی نــه‌كــرد... ؟؟ به‌هرۆز جه‌عفه‌ر |
|
|
|
| به‌هرۆز جه‌عفه‌ر | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 00:25 | |||
|
ئه‌گه‌ر كوشتن و بڕین و سه‌ركوتكردن و به‌د ڕه‌وشتی پێوه‌ر بوایه، عه‌یامێك بوو توركه‌كان له فۆبیای كورده‌كان قوتاریان بوو بوو، ئه‌گه‌ریش به قوربانی دان و تراژیدیا بێت ئه‌وا كورده‌كان زۆیان له پێش نه‌ته‌وه‌كانی دونیاوه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌و توركه‌ی هه‌مووی حه‌وت سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هاتن بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه پێش خۆیان خاوه‌نی زه‌وی و زار‌و داب و نه‌ریتی خۆیان بون وه‌كو كورد و ئه‌رمه‌ن وبێزه‌نتیه‌كان بینای خۆیان به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌تێكی فراوانیان پێكه‌وه ناوه‌و له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندیان ماوه‌یه‌ك ئیسلامیان له‌باوه‌ش گرت و ئێستاش بانگه‌شه‌ی عیلمانیه‌ت ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی عیلمانیه‌ت به‌مانای سه‌راپا ڕه‌فزكردنی ئاین نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رزوو ئه‌خلاقیان ته‌ڵاقداو سوڵتانه‌كان كه‌وتنه دزی و ڕابواردن له‌سه‌رشكڵی خوَرئاواو میلله‌ت په‌راوێزخستن، هه‌موو ئاڵكان به‌خۆیانه‌وه، لوتبه‌رزوو سته‌مكاربوون، ئه‌مانه‌ش هوَكارێك بوو بۆ شكستی خه‌لافه‌ت و ده‌وڵه‌تی عوسمانی، جگه له‌شكسته ئابوریه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا، ئه‌وان له‌كاتی بونی سوڵتانه‌كانیشدا گۆڵیان له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرد‌و پشتیان كرده به‌رنامه‌كه‌یان، كوردیش له‌مه به‌ری نه‌بوو، چونكه به‌ئیخلاسه‌وه و زیاد له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و وڵاتانی ئیسلامی په‌یڕه‌وی له ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرد، به‌ڵام باجه‌كه‌یشی دا، به‌ته‌نها خاكی كوردستان چوار هێنده‌ی خاكی به‌ریتانیایه، ئه‌مڕۆ كورد جگه له‌و زیانه بێشوماره گیانیه‌ی كه توركه‌كان لێیداون وه‌كو قاسملۆی كورد ئه‌فه‌رموێت: زیاتر له‌سه‌د هه‌زاریان له‌ناوداوین.. له‌پاڵ ئه‌مه‌یشه‌وه (194400) كیلۆمه‌تری خاكی كوردیش كه‌وتۆته به‌ر توركیا، جا بابزانین چی تریان كرد، ئه‌وان چ قازانجیان كرد له سێداره‌دانی شێخ سه‌عید و هاوڕێكانیان، چ ئه‌نجامێكیان ده‌سكه‌وت له‌پای ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر ناموس و شه‌ره‌فی كورده‌كان، ئه‌وان به‌چی گه‌یشتن له كوشتنی هه‌زاران كورد له‌سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ده‌رسیمدا، چه‌ند هه‌زار لادی و خوێندنگه‌و شوێنی نوێژیان تێكدا ئه‌مڕۆ به‌چی گه‌یشتن، لێره مه‌به‌ستمه رایبگه‌یه‌نم خۆ پاش په‌یمانی "لۆزان"خه‌باتی كوردانه تائێستاش كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام نه ئه‌وان له‌سیاسه‌تی دووفاقیه‌تی خۆیان ئه‌كه‌ون، نه‌ئێمه‌ش له‌خۆشباوه‌ڕی خۆمان ئه‌كه‌وین، ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكه به‌كرانه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ك كه ئاسۆكه‌ی دیاره له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه فریو ئه‌خۆین، ئه‌مه سه‌رده‌می ئیتیحادیه‌كان و سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مه، ئه‌مه ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه‌كه‌مالیسته‌كان هاتن عه‌ینه‌ن هه‌ندێك به‌ڵێنیان به‌كورد دا تائه‌و كاته‌ی هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵات و دواتریش پێیان وتین:كه‌مایه‌تی چی و مافی چی ئێمه هه‌موومان توركین، ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه كه‌ئه‌ردۆغان بۆهاتنه سه‌رده‌سه‌ڵات چه‌ند وتارێكی سیحراوی له‌ناوچه كوردیه‌كان له‌مه‌ڕ ده‌نگهێنان خوێنده‌وه، ، ئه‌و كاتانه‌ن كه كوردێك له‌سه‌ر داواكردنی په‌رداخێك ئاو "ئاو" به‌زمانی كوردی سی ساڵ حوكم ئه‌درێت، ئه‌وان هه‌میشه خوازیارن بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد له‌ڕه‌گ ده‌ربهێنن، دادگای (ده‌ستوری) توركیا به‌ده‌نگی (11) ئه‌ندامه‌وه كه‌تاقه یه‌ك كه‌سیان كورد نه‌بون بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په‌ی دا، به‌ڵام به‌ده‌په دروست بوو، ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان به‌به‌رچاوی میدیاكانی جیهانه‌وه خۆیان پێنه‌گیراو په‌لاماری گه‌وره‌سیاسه‌توانی كورد "ئه‌حمه‌دتورك" ی سه‌روَكی سیاسه‌ت لێقه‌ده‌غه‌كراوی پێشووی ده‌ته‌په‌یان دا‌و لوتیان شكاند، ئه‌وان چی‌یان نه‌كرد.. ؟؟ خۆ گشت لایه‌ك ئه‌زنن كه كورد له‌جوڵه ناكه‌وێت، به‌ڵام ته‌حه‌ول كردنه‌كه ئه‌سته‌مه بۆكورد، ئه‌گه‌رچی زۆرجاران هه‌ڵه‌مان له‌مه‌شدا كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا توركه‌كان شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی وای پێكردن سه‌رپۆشه‌كانیان به‌خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆیان فڕێبده‌ن، مزگه‌وت دابخه‌ن، " نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان" دره‌نگ هه‌ستی به‌قه‌یرانی دینداری و ئیسلامی سیاسی وڵاته‌كه‌ی خۆی كرد چونكه ئه‌و له‌مدواییه وتی (له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌ردۆغان هاتۆته‌سه‌ر حوكم توركیا به‌رگی ئیسلامی داكه‌ندووه) .. ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی ئه‌و چه‌ند له‌مه‌ڕ ئیسلامه‌تیه دووهێنده‌ش داخی ئه‌وه‌ی له‌دڵه كه "ئه‌ردۆغان له‌پشتی مه‌دره‌سه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ڵهاتووه، ، ئه‌و بیری چووه كه ئه‌وان له‌ئه‌وه‌ڵه‌وه هاتن له‌سه‌ر سیاسه‌تی پاوانخوازی و جیخۆكردنه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاتن، هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش دواین ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تیان وه‌رگرت، ئه‌و ئێستاش پێی وایه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌پیلانی خۆرئاوا ڕووخاوه، به‌ڵام چه‌ند خۆرئاوا حه‌زی كرد بڕوخێت ده هێنده‌ش نه‌فس نزمی ئه‌مدواییه‌ی سوڵتانه‌كان و وه‌چه‌كانیان ڕێگای خۆش كرد، له‌دنیای سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تداریدا باوه‌ڕوایه بۆئه‌وه‌ی بمێنیته‌وه هه‌میشه ئه‌بێ یه‌كێك هه‌بێت یاری له‌گه‌ڵ بكه‌یت، ئه‌بێت دو‌ژمنێك بۆخۆت بدۆزیته‌وه، ئه‌گینا بازاڕت كه‌ساس ئه‌بێت، ، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌ربه‌كان له‌زاری "ماگرێت تاتچه‌ری" سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیاوه ئه‌گێڕێته‌وه كه‌دوای ئه‌م پرۆسه‌یه نۆبه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیه، ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌شه خه‌ڵكه ئاساییه‌كه زۆر به ساده‌ییه‌كه‌وه ئه‌ڵێت: كوره درۆیه بن لادن پیاوی ئه‌مریكا خۆیه‌تی.. ئه‌وانی تریش باوه‌ڕئه‌كه‌ن چونكه زه‌مینه خۆشكه‌ر بۆئیخوانه‌كان له‌میسر ئه‌مریكابوو، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌مریكایه قاعیده دێته بوون، ئه‌وه سیاسه‌تی نابوتانه‌ی توركیایه په‌كه‌كه‌ی دروستكردووه، ئه‌وه نه‌بونی دیموكراسیه‌ته له‌كۆمه‌ڵگه‌ی داخراوی ئێران‌دا بزوتنه‌وه‌كان دروست ئه‌بن، ئاخۆ ئه‌بێت چ داوایه‌ك هه‌بێت له یه‌كسانی گرنگ تر، هه‌رشتێك به‌كوردی قه‌ده‌غه‌یه، ساڵی (1967) حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌وده‌ت سۆنای یاسایه‌كی ده‌ركرد كه كتێب، ڕۆژنامه، شریت، ته‌نانه‌ت قسه‌كردن به‌كوردی قه‌ده‌غه‌یه، له‌ساڵی (1970) ئه‌مه واوه‌تر ڕۆیشت، (2000) دوو هه‌زار سه‌ربازی تورك به‌پشتیوانی شه‌ش كۆپته‌ر په‌لاماری شارۆچكه‌ی سلیڤانی سه‌ربه دیاربه‌كریان دا، ئه‌زانن تورك چی كرد. ؟. ته‌واوی خه‌ڵكیان كوَكرده‌وه له‌پێش پیاوی پیاوه ده‌ستگیركراوه‌كانیاندا سواری ژنه‌كانیان بوون، ئه‌وساش خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان ناچاركرد له‌سه‌ر زه‌وی ڕاكشێن و سه‌مای توركیان له‌سه‌ر لاشه‌یان ئه‌كرد، ئاخۆ دوعای ده‌ركه‌وتنی "سڵاحه‌دین" ێكی تر بۆ فه‌له‌ستین بكه‌ین، یان بۆ ئه‌م گه‌له داماوه، ئێمه كاڵفه‌همین یان عه‌ره‌ب.. ؟. به‌شێكی زۆرمان خۆشیمان به‌چاره‌ی په‌كه‌كه‌دا نایه‌ت چونكه گروپێكی چه‌پن.. ئێمه چ قازانجمان كرد له ڕه‌فتارو گوفتاری سوڵتانه‌كانی خه‌لافه‌ت، ، حه‌یفێكم ئه‌م ئاینی ئیسلامه به‌ناوه‌ڕۆك بانگه‌شه‌ی چی ئه‌كات و به‌ڕووكه‌شییش چی پێده‌كرێت، ئاخر خۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ) خۆی فه‌رمویه‌تی: (افترقت الیهود علی احدی وسبعین فرقه، وافترقت نێاری علی اپنین وسبعین الفرقه، وتفترق امتی علی پلاپه وسبعین فرقه) .. ئه‌و خۆی پێشبینی كردووه كه ئومه‌تی ئیسلامی زیاتر له‌جوله‌كه‌و مه‌سیح ته‌فره‌قه‌یان تێئه‌كه‌وێت و ئه‌بن به‌حه‌فتاوسی به‌ره‌وه، ، توركیا تاهه‌نوكه‌ش خاك و وڵاتێكی ئیسلامیه‌و بێگومانیش به‌م ئاكارانه‌یه‌وه فیرقه‌یه‌كی ئیسلامیه. هه‌ندێك جار مرۆڤ ناچار ئه‌بێت بڵێت:په‌یامبه‌ری ئیسلام زۆر دووره له‌وانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ به‌دوای ئه‌كه‌ون چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دامه‌زراند بێ ئه‌وه‌ی خوێن له‌لوتی منداڵێك بێت.. ؟ ئه‌ی ئه‌مانه بۆوائه‌كه‌ن، ، !!؟؟ *شه‌ڕی مانه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی توركه‌كان ئه‌مڕۆكه زیاتر له‌هه‌رلایه‌نێك شه‌ڕی به‌رگری كردن له‌چاره‌نوسی خۆیان ئه‌كه‌ن، چونكه ئه‌زانن ئه‌وه‌ی په‌یدایان كردووه هی خۆیان نییه، ، سیاسه‌توانان ده‌رباره‌ی كورد واچاوه‌ڕوانده‌كه‌ن له‌مدواییه‌دا لێكترازانێك دروست بكات، چونكه ئه‌وه‌ی كه توركیای به‌هێزكردووه پێگه جوگرافیه‌كه‌یه‌تی بۆ وڵاتانی باڵاده‌ست به تایبه‌ت به‌ریتانیاو ئه‌مریكا، به‌ڵام پشت لێكردنی ئه‌مانه ده‌رگاكه بۆ كوردئه‌كاته‌وه، ئه‌وه هیچ كه له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه ئه‌ڵمانیا دانی به‌توركیادا نه‌ناوه بۆ ناویه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ی كه‌جێی مه‌ترسی وڵاتانی دونیایه، ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌ترسن ئه‌م كه‌یسی كورده له‌توركیا بترازێت و ئێران و عێراق و سوریاش بته‌نێته‌وه، ئه‌وان نایانه‌وێت خۆیان توشی ئه‌م مه‌سئولیه‌ته بكه‌ن، چونكه له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی دا ئه‌وه‌ستنه‌وه و دواجاریش ئاقاری ئه‌م پاشه‌قوله بۆ هه‌موو لایه‌ك ونه، كه‌واته ئه‌بێت پشتگیری زلهێزه‌كان بۆكورد ڕوون بێت، به‌ڵگه‌ش بۆئه‌مه ئه‌وه‌یه كه "نیكۆلسۆن" هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر كورد نیشان ئه‌دات و ئه‌ڵێت: (ئه‌و ڕۆژه‌ی ئێمه به‌كورده‌كانمان ووت وه‌رن ببنه ده‌وڵه‌ت، نه‌یانكرد، كه‌چی له‌ناكاو له‌ساڵی (1922) له‌چوارچێوه‌ی چوارده به‌نده‌كه‌ی وڵسن دا داوایان لێكردین. به‌ڵام ئه‌مه دره‌نگ بوو. ) . ئه‌م قسه‌یه مانای ئه‌وه‌یه هه‌ركاتێك ئه‌وان پێویستیان بێت ئه‌مانكه‌ن به‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌بێت بهێنرێنه ناو دۆخه‌كه‌وه، ئه‌مه به مروری زه‌مه‌ن قابیل به‌چاوه‌ڕی كردنه، چونكه زه‌مه‌نێك سیمبولی كورد "ئۆج ئالان" گیرا به‌هاوكاری سه‌ره‌كی مۆسادی ئیسرائیلی بوو، ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل درزی تێكه‌وتووه، توركیا ئه‌یه‌وێت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی لێوه‌ربگرێت، ئه‌مانیش ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه، بۆیه داكۆكی له‌غه‌ززه ئه‌كات، ئه‌گینا ئه‌وان به‌زه‌ییان به‌منداڵانی فه‌له‌ستیندا نایه‌ته‌وه، كوردیش ئیسلامه كه‌چی كیژۆڵه‌كانی له‌خه‌ودا به‌ده‌م تۆپبارانه‌وه ئه‌كوژێت، ئه‌وان به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه چی‌یان نه‌كرد، ده‌یان جار سنوریان به‌زاند، سه‌دان جار تۆپبارانیان كرد، چه‌ندین كه‌سیان بێسه‌روشوێن كرد، چی‌یان نه‌كرد، چی‌یان ماوه بیكه‌ن، ، ؟؟. سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر وابڕوات مێژوو بۆخۆیان دووباره ئه‌كه‌نه‌وه. چۆن.. ؟. ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژی و تموحه‌ی كه‌هه‌یبوو كه‌وته گێژه‌نگێكی گه‌وره‌و ئابوریه‌وه، قه‌رزێكی بێشوماری كه‌وته‌سه‌ر، ، ئه‌ی ئێستا ئه‌زانن ئه‌م شه‌ڕانه‌ی كه‌توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ئه‌یكات له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه چه‌ند له‌سه‌ری ئه‌كه‌وێت.. ؟. ئه‌وان چه‌ند ساڵێكه له‌مه تێگه‌یشتون په‌نا بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپاو ئێران و عێراق ئه‌به‌ن.. دواجار به‌شه‌رمێكه‌وه هاتنه كوردستان، چونكه ئه‌زانن كێشه‌ی كورد‌و په‌كه‌كه‌ش به‌هه‌ولێردا تێپه‌ڕئه‌كات، ئه‌وان ماندوو بوون. چی‌یان نه‌كرد.. ؟. وایانئه‌زانی په‌كه‌كه چه‌ند سه‌د گه‌ریلایه‌كن به‌قه‌ندیله‌وه، كه‌چی ئه‌وه‌تا فه‌رمانده‌یه‌كی توركی پێی وایه له‌ناوسوپای توركیادا په‌كه‌كه هه‌یه، په‌كه‌كه هه‌ركاتێك ویستبێتی توانیوێتی له‌دڵی توركیا بدات، به‌ڵام ترس ئه‌وه‌یه كه‌كورد ئه‌م كارته زێڕین و مێژووییه له‌ده‌ست بدات، هه‌موولایه‌ك دڵنیاین كورد ئه‌گه‌ر دوژمنانی باكوری ده‌مكوت بكات ئه‌وه به‌شێكی زۆر له‌م ده‌رده‌سه‌ری ڕێگرییانه‌ی باشور‌و عێراقیشی له‌كۆڵئه‌بێته‌وه. ئه‌وان تا هه‌نووكه‌ش كه‌ركوك به‌كه‌ربه‌ندی خۆیان ئه‌زانن، ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان به‌ئاشكرا دیاره:"له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له (به‌غدا) ئه‌ردۆغان به‌ئاشكرا وتی كه‌نابێت بارودۆخ و پرسی كه‌ركوك بۆ كه‌ركوكیه‌كان جێبهڵرێت. *تورك چی به‌ئه‌رمه‌ن نه‌كرد.. ؟؟ له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌ندازیاری قڕكردن و برسیكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان و وه‌زیری ناوخۆی توركیا (محه‌مه‌د ته‌ڵعه‌ت پاشا) خاڵێكی ڕه‌شی بۆهه‌تا هه‌تایه به‌سه‌ر ناوبانگی وڵاته‌كه‌یه‌وه تۆماركرد، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئه‌رمه‌نی كرده قوربانی مه‌رامه چه‌په‌ڵه‌كانیان، ئه‌مه له‌زۆر دانیشتنی دیبلۆماسیدا دراوه به‌ڕووی توركیادا، مێژووییه‌كه نازانێت چی بیانویه‌كی بۆبدۆزێته‌وه، بیرمان نه‌چێت دیسان كاتێك توركه‌كان ئه‌رمه‌نه‌كان ڕاپێچی خانه‌كانی مردن ئه‌كه‌ن له پێناو ئه‌رمه‌نیبون و مه‌سیحی بوندایه، له‌پێناو ئه‌وه‌یه كه‌به‌زمانی خه‌لیفه‌كانی ئه‌وان نادوێن، چ ئایدۆلۆژیایه‌كه، له‌پێناو ئه‌وه‌ی ڕووناكه‌نه قیبله‌ی ئه‌وان، ڕائه‌گوێزرێن، ئه‌م هه‌نگاوه تۆقێنه‌ره‌ی ئه‌وان جیهانی هه‌ژاند، یه‌كێك بوو له هۆكاری داهێنانی شوناسێك بۆ جینۆساید، قه‌د ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوسه‌رو یاساناسی پۆڵه‌ندی "ڕافایل لیمكین" له‌یادناكرێت له‌مێژوودا، چونكه ته‌مه‌نی خۆی بۆداكۆكیكردن له‌و تاوانه قێزه‌ونه ته‌رخانكرد، كاتێك گه‌نجێكی ئه‌رمه‌نی ڕزگاربوی ده‌ستی جینۆساید دادگایی ده‌كرێت له‌سه‌ر كوشتنی (محه‌مه‌د ته‌ڵعه‌ت پاشا) له‌به‌رلین ساڵی (1921) "رافایل لیمكین" به‌هه‌موو هێزی خۆی هاوار ئه‌كات ( (بۆچی له‌هه‌موو شارێك زیاد له‌دادگایه‌ك هه‌یه بۆلێپرسینه‌وه له‌كوشتنی مرۆڤێك، به‌ڵام له‌هه‌موو جیهاندا دادگایه‌ك نییه بۆلێپرسینه‌وه له له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گروپێكی مرۆیی) ) .. دواجار ئه‌م تاوانه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی تورك به‌رد ئاخاته جوڵه، دواتر هه‌ر ئه‌م دۆخه تراژیدیه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان بوو، "هیتله‌ر" یشی هێنایه قسه‌و وتی:كی قه‌تڵ وعامی ئه‌رمه‌نه‌كانی بیرماوه" بۆیه ده‌ستی كرد به‌داخستنی كوره ئاگرینه‌كانی دژ به‌جوله‌كه، ، ئه‌مانه هه‌موو ده‌رهاویشته‌ی توركه‌كان بونن، تورك چی نه‌كرد، ، ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|

ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |