| به غه‌وسی به‌غدا ئه‌و فه‌ره‌یدون عهبدوالقادره هیچی لێ ناكرێت ... عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د |
|
|
|
| عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د | |||
| چوار شەممە, 28 تەمموز 2010 23:31 | |||
|
-ده‌ستوور (مه‌كته‌بی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی دانیشتووانی گوندی قیرژه ئاگادارده‌كاته‌وه كه‌به‌هۆی نزیكی ئه‌و دێیه له‌سه‌ری ره‌شه‌وه، گونده‌كه‌یان چۆڵبكه‌ن‌و له‌شوێنێكیتر خانوویان بۆ دروستده‌كه‌ن، دانیشتووانی گونده‌كه‌ش جێبه‌جێكردنی ئه‌و كاره بهڕاگواستن ده‌زانن. )، ئێمه داوامان ده‌كرد سه‌ری ڕه‌ش چۆڵ بكه‌ن، كه‌چی ئه‌وان وا تازه به تازه گوندی دیكه‌ش تهرحیله كه‌ن، ئه‌رێ بۆ لۆمه‌ی به‌عسه كه؟؟، ترحیلی كوردی و عاره‌بی جیاوازی چییه؟؟. - روبه‌ر (محه‌مه‌د مه‌لا قادر: پارتی هەڵوێستی ئەوەیە كە نایەوێت نێوان یەكێتی و گۆڕان تێكبچێت") . به‌س دوعا ده‌كات وه‌ك باوه گوڕ گوڕ گڕ بگرێت. -ستاندارد (له‌نێو لیستی كاندیده‌كاندا پرۆفایلی نه‌بوو -پێده‌چێت موشیر گه‌ڵاڵی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت)، له‌به‌غا به‌جێی هێششتووه. -روداو (نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران "له‌مێژه دانایی فه‌ر به‌وه ناسراوه كه دۆستێكی نزیكی كورد‌و گه‌لانی عێراقیشه به‌گشتی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هیچ ناحه‌زییه‌كی به‌رامبه‌ر كوردان نییه". )، ئاخ بۆ ئه‌و رۆژه‌ی فایله‌كانی ئێران ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێران هه‌موویان دۆستی نزیكی كوردن، ئه‌دی ئه‌وانه‌ی كورد هه‌ڵه‌واسن و لادێی ده‌ڕوخێنن و خوێندن به‌زمانی دایك قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن كێن؟. -كوردستان نیوز (محه‌مه‌د تۆفیق: ئێمه وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای بودجه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵام فراكسیۆنی گۆڕان له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌م داوایه‌ی كردووه)، كاك محه‌مه‌د ده‌ڵێی منداڵ هه‌ڵه خه‌ڵه تێنێت، هه‌موو دڵتان بۆی لێی ده‌دا، دره‌نگ یان زوو بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بودجه حكومه‌ته‌كانی روخان، جه‌نگی جیهانی خولقان، ئێستا ده‌ست به‌رداری ده‌بێت گۆڕان؟؟، لیستی گۆران مه‌گه‌ر رمیمۆن كۆنترۆڵه‌كه‌ی له گرده‌كه نییه؟؟؟؟. -ستاندارد (ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵێت دڵۆپێك نه‌وت بهقاچاغچی نه‌نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان)، راستهكات دڵۆپ نه‌چووه به‌ڵام تانكه‌ر ریزی گرتووه، خۆ دڵۆپه پێ ناگرێت، ئه‌گه‌ر تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵی نه‌گرێت. -پیوك میدیا (كوردێك ده‌بێته باڵیۆزی عیراق له‌ئیتالیا و ئاژانسه‌كانی ئه‌و وڵاته گرنگی پێده‌ده‌ن: سه‌یوان سابیر موسته‌فا بارزانی رۆژی 5/7 له کۆشکی کۆماری ئیتاڵیا نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌کو باڵیۆزی نوێی عیراق پێشکه‌ش به جۆرجۆ ناپۆلیتانۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته کرد. ) قوڕ به سه‌رمان ئه‌مه‌شیان گرت، وا بروات چایچێتیش بۆ ئه‌و میله‌ته نامێنێت، ویژدانتان هه‌بێت میله‌ت چاوی ده‌بینێت. -پیوك میدیا (مه‌حمود سه‌نگاوی داوای له ئاماده‌بووان كرد گرنگی زیاتر بده‌ن به كاری رێكخستنه‌كان و په‌یام و راسپارده‌كانی كۆنگره وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، )، كاك مه‌حمود فاریزهشی ناوێت له به‌رنامه بپه‌ڕێت، برا تا مامه عومری درێژ بێت ئه‌وا به‌رنامه‌و كۆنگره‌ی ینك كاری به‌س چه‌پڵه لێدان ده‌بێت. -چاو‌دێر (عه‌لی باپیر: مه‌حاڵه ژنێك ببێ به ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، نه‌وا (عه‌بدولستار عه‌بدولمه‌جید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ژنان هێشتا ماویانه بگه‌نه ئه‌و پێگه‌یه كه رۆڵی پیاو ببینن")، ئه‌مانه ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆنگره‌ن. -هاووڵاتی (زانا رۆستایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ‌و ئه‌ندامی كۆنگره رایگه‌یاند"هه‌تا ئێستا دیار نییه مامۆستا عه‌لی باپیر خۆی كاندید ده‌كاته‌وه بۆ پۆستی ئه‌میرایه‌تی یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگره داوا بكه‌ن له‌وانه‌یه مامۆستا قبوڵی بكات‌و خۆی كاندید بكاته‌وه". )، له‌وانه‌ی پێ ناوێت، ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ گیر بێت قه‌ت ده‌ست به‌رداری كورسی نابێت. -ستاندارد (كۆنگره‌ی هیچ پارتێك به‌م شێوه‌یه نه‌بووه -هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جییه)، برا ناوچه‌وان چی لێ نووسرا بێت ئه‌وه قسمه‌ت ونسیب ده‌بێت، قسه له‌به‌شی خوا ناكرێت. - (رونکردنەوەیەک لە سەیوان سەعیدیانەوە: ڕۆژی 27/6/2010 لە ناو هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر لە لایەن عەلی کەلاری ئەفسەری ئاسایشی هەولێر و برا و حیمایەکانیانەوە بە شێوازێکی زۆر نامرۆڤانە هێرش کایە سەرم و بە جەستە و ڕۆح بریندار کرام)، برام تا له هه‌ولێر كاكهعهلی كه‌لاری ده‌سه‌ڵادار بێت، سه‌رو گوێلاكی تۆش هه‌میشه بریندار ده‌كرێت!، ئه‌و په‌یمانی داوه له راست دوژمنان ده‌ست له سه‌ر سینگ بێ و بۆ گیان ئێوه‌ش ڕۆسته‌می زال بێت. -ئاوێنه (له‌كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا موفاجه‌ئه رووده‌دات)، هه‌موو موفاجه‌ئه‌كه‌ی كۆمه‌ل گۆرینی ڕه‌نگی سپی به پرته‌قاڵی بوو، مه‌لا عه‌لیش وه‌ك پێشبینیمان كرد ڕكابه‌ری نه‌بوو. -ئاوێنه («موشیر گه‌ڵاڵی: كه به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی به‌عس له‌كۆنگره‌كه‌دا رێگه‌ی پێنه‌دراوه خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی بپاڵێوێت راشكاوانه وتویه‌تی «ئێمه وه‌كو حیزب په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عسدا هه‌بووه‌و له‌یه‌كێك له‌و نوسراوانهشدا (كه مه‌به‌ستی فایلی موخابه‌رات بووه) ناوی من هاتووه، من لینكێك بووم له‌نێوان كۆمه‌ڵ‌و حیزبی به‌عسداو دواتریش له‌و نێوانگیرییهدا نهمامو په‌یوه‌ندییه‌كه‌م ته‌سلیم به‌سه‌روی خۆم كردووه‌ته‌وه». )، باشه هه‌ر باسی فایلی كاكه موشیرهكان ده‌كرێت، ئه‌ی فایلی ئه‌و پارتانه‌ی وه‌ك كاك مشیر باسی ده‌كات، ئه‌وانه نێو بنێین چی؟. -روبه‌ر (قوباد تاڵەبانی لە هەوڵی ئاشتكردنەوەی تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا دایە)، دیاره ئه‌ویش وه‌ك كاكه نیچیر ده‌بێت به ریفۆرمخواز، با ماوه‌یه‌كیش بۆ ئه‌ویش بكه‌وینه سه‌ما. گۆشه‌یه‌كه به ناوی نێچیر دووهه‌فته جارێك له لاپه‌ڕه 9 ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه بلاو ده‌كرێته‌وه http://www. awene. com/Goshekan. aspx?Jimare=17
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|

ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |