| یه‌كێتی نووسه‌ران … سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم |
|
|
|
| به‌رجه‌سته‌کراو | |||
| چوار شەممە, 28 تەمموز 2010 14:39 | |||
|
هه‌رواشه تێپه‌ڕاندنی هه‌ندی شت ئاسانه‌و هه‌ندیكیشیان گرانه‌و پێویستی به كات و ساتی خۆی هه‌یه، سه‌یره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌سانێك باس له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و واقعه ده‌كه‌ن، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌زۆر شت تێپه‌ڕێنن، تا ئێستا له‌وه تێنه‌گه‌یشتون ئه‌و رۆژگاره گوزه‌شت كه به شیعرێك شۆڕشێك به‌رپاده‌كرا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه گۆڕین و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شتانه به قسه‌ی قه‌به قه‌به‌ی سه‌رمێزو مابه‌ینی چوار دیواران نه ده‌كری نه دهچتهسهری. ئاخر هه‌موومان كۆنگره‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانمان بینی به‌سه‌ركه‌وتوویی بی یان نا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده تێگه‌یشتنه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتوویی و ناسهركهوتوویی جواروجۆرو ههمهرهنگن، هه‌ركه‌سه‌و له هه‌مبانه‌كه‌ی خۆی گویزان ده‌ژمێری، چونكه زه‌مانه‌كه گۆڕاوه له هه‌ندی رووه‌وه هه‌ندێك شت لای هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتنه لای هه‌ندێكیشیان به پێچه‌وانه‌وه فاشله، هه‌رچۆنێك بێت سه‌ره‌نجام نووسه‌ران توانیان دوای ئه‌وه‌نده ساڵه له پاشاگه‌ردانی یه‌كێتییه‌كه‌یان كۆنگره بكه‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بی، ئه‌وانیش بێنه نێو مه‌یدانه‌كه‌و ئه‌و هه‌موو نووسه‌ره زۆره‌ی له دوای راپڕینهوه به‌سه‌ریه‌كدا كه‌ڵكه بووه‌و به‌ناچاری به‌سه‌ر سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا ساغكراونه‌ته‌وه بیانكه‌نه ئه‌ندام لای خۆیان و سه‌ندیكاش له‌و نه‌هامه‌تییه قورتاری بێت. كۆنگره‌كه وه‌ك سه‌رجه‌م رێكخراو‌و سه‌ندیكاكانی دیكه‌ی كوردستان به شێوه‌ی تهوافیقی، ئه‌و تهوافقیهی هه‌م ده‌رده‌و هه‌م ده‌رمانه كۆتایی پێهات و ده‌سته‌یه‌كی تازه، كهوابزانم كه‌سێكی تێدانییه دووباره بێت به‌بی ملمڵانی هه‌ڵبژێردران، كه ئه‌مه‌شیان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌چێته خانه‌ی تێپه‌ڕاندن، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنێك وه‌ك خۆیان ده‌یانه‌وی نه‌ك وه‌ك ئه‌وان ده‌یانه‌وی. تا ئێستا نووسه‌رێكی به‌شداربووی كۆنگرهكهم نه‌بینیوه باس له سه‌ركه‌وتوویی چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌یان بكات، به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌یان به كۆنگره‌یه‌كی فاشلی وه‌سفده‌كه‌ن، سه‌یره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی بینیمان ته‌نیا سی ئه‌ندام به شێوازی به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی رازی نه‌بوون و له هۆڵی كۆنگره هاتنه‌ده‌ری، ده‌ڵێن چه‌ند ئه‌ندامێكیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شداریان نه‌كردوه، به‌ڵام كه‌س نه‌یزانی هۆكاری ئه‌و بهشدارینهكردنهیان چی بوو. ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌موومان تێبگه‌ین ئه‌وه‌یه ئه‌و گۆڕان و تێپه‌راندنه‌ی به‌ر له به‌ستنی كۆنگره خرابووه به‌ر باس نه‌ده‌بوایه ته‌نیا له ناڕه‌زایی چه‌ند ئه‌ندامێك كه له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕین ره‌نگبداته‌وه، ئه‌وانه‌ش كه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی به خۆشی بێت یان ناخۆشی به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كرد، پێویست ناكات چوار مه‌شقی لێدابنیشن و كۆنگره‌كه‌یان به كۆنگره‌یه‌كی فاشیل وه‌سف بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |