| تڕحێو ئازاده فه‌ندی به‌خێوت كردین!! ... عومه‌ر ئه‌مین عه‌لی - ڕانیه |
|
|
|
| به‌رجه‌سته‌کراو | |||
| چوار شەممە, 28 تەمموز 2010 09:20 | |||
|
به‌درێژایی ته‌مه‌نم هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه له‌ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا مافی ته‌واو بده‌م به به‌رامبه‌ره‌كه‌م و هه‌رگیز هانا بۆبه‌ر سته‌مكاری نه‌به‌م، به‌ڵام وه‌كو بڵێی ئه‌وڕۆژه ناو بازاڕه‌كانی كوردستان گه‌رما كارێكی وه‌های كردبێت كه كه‌س به‌هیچ شتێك ڕازی نه‌بێت، هه‌موو هه‌ر گرمه‌ی ده‌هات و ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕی، له لایه‌كه‌وه شاباش به‌سه‌ر وه‌زیری كاره‌بادا لێده‌دراو له لایه‌كیشه‌وه كه‌ناڵ چوار بیتزای گۆشتی خه‌ته‌نه‌كراوی ئافره‌تانی بۆ گه‌نجه داماوه‌كان ئاماده‌ده‌كرد، منیش ئێواره‌ی دوێنێم ده‌هێنایه‌وه بیری خۆم، ئه‌وه‌ی كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بینیم كه چ خزمه‌تێك به هاووڵاتیان ده‌كرێت، تاوانه مرۆڤ سوكایه‌تی به‌حكومه‌تی هه‌رێم بكات، به‌ڕاستی خۆشه مرۆڤ كێش و پێوانه‌كان به‌تای ته‌رازووی ویژدان بپێوێت، به‌ڵام دیاربوو وه‌زعه‌كه‌ی ناوبازار زۆر له‌وه وێرانتربوو، خه‌ڵك هه‌مووی ده‌ڕشایه‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن بوو، وات ده‌زانی خانزادی میری سۆرانه یان حه‌بسه‌خانی نه‌قیبه له‌به‌رامبه‌ر ته‌لاره‌كانی قه‌ڵای هه‌ولێردا ڕووداوه‌كانی مێژوو دووباره ده‌كاته‌وه، كه‌بینیم به‌قه‌د خۆشه‌ویستی دایكم خۆشم ویست، له‌به‌رده‌می دوكانێكدا واپێده‌چوو مامه‌ڵه‌ی دوكانداره‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بووبێت بۆیه گوتی: (تڕحێو ئازاده فه‌ندی به‌خێوت كردین!!)، منیش به‌به‌زه‌ییه‌وه گوتم ها دایكه‌گیان چی ڕوویداوه، گوتی ڕۆڵه ئینجا چی ماوه ڕوونه‌دات؟ شه‌ش مانگه ئه‌و بڕه خۆراكه‌شمان ناده‌نی كه سه‌دامی دكتاتۆر بۆی دیاری كردبووین، ئه‌وه ڕه‌مه‌زانیش هات و بازرگانه چاوچنۆكه‌كانیش به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌كیان هه‌بێت له‌ئێستاوه نرخی شتومه‌كیان به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌و گێژاوه هه‌رده‌هات و له‌ناو كه‌ل و په‌لی هه‌زاری و دووهه‌زاریدا زیاتر باره‌كانی به‌خۆیه‌وه لول ده‌دان، بوو به‌ئێواره‌و منیش به‌ره‌و شوینی مانه‌وه‌كه‌ی خۆم گه‌ڕامه‌وه‌و هه‌موو ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوای نیوه‌ڕۆیه‌م له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌مم بڵاوكردنه‌وه‌و پێدا چوونه‌وه‌م بۆده‌كردن، له‌زۆر شوێندا توشی بوارێكی موگناتیسی ده‌بووم خه‌ریك ده‌بوو مێشكم له‌كار بووه‌ستێنێت، له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت: ئی باشه خۆ ئه‌م خه‌ڵكه هیچیان باسی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و ئێرانیان نه‌كرد بۆسه‌ر هه‌رێم و كه‌سیش ناوی تۆپ بارانی قه‌ندیل و سیده‌كانیان نه‌هێنا، كه‌سیش باسی عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالیكی نه‌كرد، كه‌واته خه‌ڵكه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێت كه پێیه‌وه گرفتاره، ئه‌وه‌ی من بیرم لێده‌كرده‌وه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتووی میلله‌ته‌كه‌م بوو، زۆرم به‌لاوه سه‌یربوو ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی هه‌رێمیش بێده‌نگن له‌ئاست مانای ئه‌م وێنه‌یه‌دا:
خوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌یری وێنه‌ی ئه‌م قاره‌مانه بكه، ئه‌گه‌ر كوردیش بێت مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه سوكایه‌تی كردنه به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كییه له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا، ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌یه كه به‌به‌رگی كوردییه‌وه ده‌ستنیشانی شوێنی خۆشاردنه‌وه‌كه‌ی سه‌دامی كرد بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكی، نه‌وه‌كانی ئێمه‌ش تاڵاوه‌كه‌ی ده‌چێژن، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وێنه‌یه هه‌مان ڕوحیانه‌تی ئه‌و بیروبۆچونه‌یه كه توركه‌كان قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نه‌كانیان پێكرد، جا له‌كاتێكدا كه خه‌ریكی نووسینی ئه‌م وتاره‌بووم، خانه‌واده‌كه‌م هه‌ستیان لی ڕاگرتبووم له‌به‌رخۆمه‌وه چه‌ند جارێك هه‌ر ده‌مگوت و ده‌مگوته‌وه: تڕحێو ئازاده فه‌ندی... ..، هه‌موویان لێیان له هه‌ڵادام و گوتیان چیه باوكه چی ڕوویداوه؟ كه‌وێنه‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌یان بینی هه‌موویان بێدنگ بوون و گوتیان: باوكه‌گیان ئه‌دی ئه‌گه‌ر زنجیره درامای توركی (الارض الطیبه) ی دۆبلاژكراو بۆ عه‌ره‌بی ببینیت چی ده‌ڵێیت؟ كه له كه‌ناڵی (ئێم، بی، سی) په‌خش ده‌كرێت، خۆ هه‌ر هیچی تێدا نه‌هێشتۆته‌وه، شه‌ره‌ف و ناموسی كوردیان بردووه، سه‌دخۆزیا به‌ئه‌نفال و كیماباران، توركه‌كان كورد به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئیرهابی ناوده‌به‌ن، منیش له‌وێدا به‌ناچاری هه‌ستامه سه‌رپێ و گوتم: شاباش وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به دڵنیاییه‌وه ڕۆژێك دێت ئه‌وه‌ی له‌و كوردستانه‌دا به‌زمانی توركی بدوێت، زمانی خۆی به‌بڕین ده‌دات!! پێویسته به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش ئاگاداری ئه‌م هه‌ڵوێسته ژه‌هراوییه‌ی دڕنده‌كانی تورك ببن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانی توركومانه‌كانی ناوخۆدا بكه‌ن.
omer_raniya@yahoo. com 7/2010
|

ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |