| بروسكه‌یه‌كی زۆر به‌په‌له .. هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان 15/7/2010 تاوه‌كو 22/7/2010 |
|
|
|
| سه‌ربه‌خۆیی | ||||
| یەک شەممە, 11 تەمموز 2010 02:08 | ||||
بروسكه‌یه‌كی زۆر به‌په‌له .. هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان 15/7/2010 تاوه‌كو 22/7/2010
(بۆ سه‌رجه‌م حزب و رێكخراو و كۆمه‌ڵه و سه‌نته‌ر و گروپه‌كان)
سڵاو و رێز:
به‌ڕێزان ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رۆشنبیر و هاوڵاتی كورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه هه‌نگاوێكی جیدی نههاوێژرێ بۆ دوا ئامانجی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه (سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) ه، گه‌وره‌ترین هه‌لی زێڕین له كیسمان ده‌چێت. به پێشكه‌وتنه سیاسی و هاوكێشه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه پێمان ده‌ڵێن كه ئێستا كاتی وه‌دیهێنانی خه‌ونه دێرینه‌كانی 2700 ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده، هاوكات له‌و كیانه‌ی كه ئێستا هه‌مانه به‌هۆی یه‌ك سه‌نگه‌ری لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان و پلانه‌كانیان وا خه‌ریكه كورد ده‌خه‌نه په‌راوێزه‌وه و دیسانه‌وه ده‌یانه‌وێت له خشته‌مان ببه‌نه‌وه، به‌مه‌ش ئێمه‌ی كورد ته‌نها ده‌بینه‌وه پاشكۆی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و (نه‌ته‌وه‌ی كورد بێ به‌ش ده‌كرێت له ئازادی) . هاوكات ده‌ستدرێژیه‌كانی ئیران و توركیا به بیانووی بوونی پژاك و په‌كه‌كه له سنوره‌كانه‌وه به پلانێكی (نهخشهڕێژكراوی داگیركه‌ران) ده‌زانین كه ده‌خوازن ئه‌م هێرشانه وه‌كو كارتێك به‌كاربهێنن بۆ لاوازكردنی سه‌نگی كورد له جیهان و عێراقدا. بۆیه ئه‌م بانگه‌واز و چالاكیه له‌م كاته‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نین چونكه جارێكی تر بارودووخی باشووری كوردستان خه‌ریكه به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات و عێراق سه‌ر له نوێ له لایه‌ن ئه‌مریكا و جیهانه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی تازه بۆی داده‌نرێت. هاوكات ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و توركیا و ئێران و سوریا له قه‌یرانێكی جیهانی گه‌وره‌دان. ئه‌گه‌ر كوردستان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار وشیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارایانه نه‌كه‌ن ئه‌وه دوور نییهرۆژه ره‌شه‌كانی تری مێژووی رابردوومان خۆیان دووباره بكه‌نه‌وه. ئێمه پێمان وایه ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان كێشه‌ی كورد له جیهاندا به‌ره‌و پێش ده‌بات نه‌ك لاواز ده‌كات. ئه‌وه بیرۆكه‌كانی ئۆتۆنۆمی و فێدارلی و لكاندنی پارچه‌كانی كوردستان به عێراق، ئێران، توركیا و سوریاوه دێن ڕێگا ده‌گرن له به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی هه‌تا (ئۆتۆنۆمی) ش بۆ كوردستان. پێمان وایه كورد ده‌بێ ڕوو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌ورپا و جیهان بكات له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕوو له ئه‌نقه‌ره و تاران و به‌غدا و دیمه‌شق بكات. ئێمه پێمان وایه ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ئۆتۆنۆمی و فێدرالی) گه‌ره‌نتی ده‌كات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. كه‌واته ئه‌گه‌ر هه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد فێدرالیان بوێت ده‌بێ داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فێدڕالی به‌ده‌ست بێنن) . هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیه گه‌ورانه و ده‌رفه‌ته زێڕینانه كه ئه‌مڕۆ هاتۆته پێشمان رۆشنبیران و ناوه‌نده سیاسیه‌كان خۆیان به سووك كردن و ته‌شهیركردنی یه‌كتر و شه‌ڕه جنێو و كاری لاوه‌كیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و به‌و شێوه‌یه ڕێڕه‌وی ململانێی كورد له گه‌ڵ داگیركه‌رانیان لاوازكردوه، بۆیه ئێمه داواكارین له به‌ڕێزتان هاوده‌نگمان بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین له‌و هه‌فته‌یه هه‌ر نووسه‌ر و رۆشنبیر و گروپ و رێكخراو و كۆمه‌ڵه و حزبێك هه‌ڵوێستی خۆی به نووسین و كۆنفرانس و سیمینار و رێپێوان و چالاكی تر ده‌رببڕێت، تاوه‌كو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به‌ده‌نگ دێت، تاوه‌كو ته‌كانێك به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین، و هاوكات میدیا ی كوردی و حزبه‌كان و ڕۆشه‌نبیران و نووسه‌ران و ڕۆژنامنووسان زیاتر خه‌رێكی كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان بن نه‌ك شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆ و با شه‌قامی سیاسی كوردی به ئاگا بێت و ده‌نگی كپكراومان به گوێی هه‌موو دونیادا بچرپێنین. هه‌فته‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی هه‌موو رۆشنبیران و گروپ و كۆمه‌ڵه و رێكخراو و حزبه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی رۆن بێته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین. بۆیه به باشی ده‌زانین له 15-7-2010 تاوه‌کو 22-7-2010 وه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌فته‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین که له‌و هه‌فته‌یه‌دا بویرانه و نه‌ته‌وه‌ییانه قسه‌ی خۆتان هه‌بێت و غیرهتێك بده‌ینه به‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
بۆ به‌شداریت له‌و پڕۆژه‌یه په‌یوه‌ندی بكه: 9647504632628
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |