| زهنـــگــی مــهتــرسـیـــدار بــۆ مـاده‌ی ١٤٠.. ؟ كه‌مال نه‌جمه‌دین |
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| سێ شەممە, 09 شوبات 2010 10:07 | |||
|
ئه‌وه‌ی ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیداره‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌یه و پایبه‌ند نه‌بوونیان به ده‌ستوور ویاساكانی نیونهتهوهیهوهیه و نه‌بوونی هێزیك و مهڵبهندێكه بۆ پاراستنی ئه‌م فیدراڵیه‌ته، به هه‌رێمی كوردسانهوه. كورد زۆر هیوای به ده‌ستوور و دادگای باڵای فیدڕاڵه كه له‌م ماوه‌یه‌دا دیمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق چۆن یاساكان پێشل ئه‌كرێن و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌عسی و تاوانبار بوونه و مێژووی ره‌شیان هه‌یه وه به‌ڵگه وفایلیان ده‌ركه‌وتووه.. به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی یاسا و پایبه‌ند نه‌بوون به ده‌ستووره‌وه دیمان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه كه ناویان ڕاگیرا و مافی به‌شداریان پێنه‌درا به بڕیاری ده‌سته‌ی ته‌میز له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دوورخراوه‌كان به بی ئه‌وه‌ی پیاچوونه‌وه‌ی یاسایی و ئه‌و میكانیزمانه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران له یاسادا دانراوه بپارێزرێت، وه هه‌روه‌ها له پشت پرده‌وه و رێكه‌وتن و ته‌وافقی شاراوه خۆی له خۆیدا هه‌موو پرنسیبهكان و یاساكانی ئه‌م وڵاته ئه‌خاته ژێر پرسیار و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد ونه‌ته‌وه‌كه‌مان. پێویسته كورد ئه‌گه‌ره‌كانی وكارتهكانی و تواناكانی خۆی بخاته كار‌و هه‌ڵوێستی خۆی دووپات كاته‌وه به‌رامبه‌ر یاسا و ده‌ستووری عێراق به تایبه‌ت بۆ ماده‌ی ١٤٠ ماوه‌ێكی دیاری كرا‌و پێبدرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی به بێ كوشتنی كات وزه‌مان به به‌هانه‌ی جۆراوجۆری گۆڕه‌پانی عێراق كه ته‌نیا بۆ ده‌ستهێنانی كاته تا له‌شكری عێراق خۆی پر له چه‌ك بكاته‌وه و تواناكانی سه‌ربازی خۆی دووباره درووست كاته‌وه بۆ كورد. ئه‌و كات ئه‌بینین هاوپه‌یمانی له كام سه‌نگه‌ره‌وه خۆی ئه‌بینێته‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوای فه‌رمی له سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌كه‌م هه‌روه‌كوو به‌رده‌وام باس ئه‌كرێت كورد خۆی به ئاره‌زوو مه‌ندانه به عێراقی فیدراڵ و به‌م ده‌ستووره پایبه‌نده هه‌روایش سه‌رپێچی كردن و لادانی ده‌ستوور مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و ئارهزووماندانهیان ناوێت و پهیبهند نین به ده‌ستوور ویاسا كه ئێستایش له م بڕیاری ده‌سته‌ی ته‌میز له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاوانباره به‌عسیه‌كان و دوورخراوه‌كان دا خۆی ئه‌دۆزیته‌وه، كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین زه‌نگی مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمی كوردستان و كورد به گشتی و پێشلكردنی ده‌ستووره. به‌م بۆنه‌یه‌وه چه‌ند پێشنیازێكم هه‌یه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه بریتین له: ١-به‌فه‌رمی داوابكرێت كورد ناتوانێت له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه به‌عس و تاوانباره‌كان دا له ژێر یه‌ك په‌رله‌مان به‌شدار بێت و مانای پێشلكردنی یاسا و ده‌ستووره كه كورد ناتوانێت قه‌بووڵی بكات. ٢-پایبه‌ند بوونی كورد به سه‌روه‌ری عێراقه‌وه ته‌نیا ده‌ستووره وجێبهچی كردنی ماده‌ی ١٤٠ له كه‌متر له ٦ مانگ دا ئه‌گه‌ر هاتوو جێبه‌جێ نه‌كرا كورد مافی خۆیه‌تی بۆ بڕیاری جیابوونه‌وه به ڕفراندۆمێكی گشتی له هه‌رێم. ٣-كورد پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی عێراق دادگاێكی باڵای ئه‌ورووپی بۆ كێشه‌كانی بدۆزیته‌وه وكاری له‌سه‌ر بكات كه ده‌ستی عه‌ره‌ب و تورك و ناوچه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت بۆ مافه‌كانی و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێم و مانای سه‌روه‌ری دادگاكانی عێراق مان دی. ٤- دانانی كه‌سایه‌تی نوی به ئه‌ركه‌كان بۆ هه‌موو پله‌و پایه‌كانی وكارگێری هه‌رێم و سیاسیه‌كانی كورد و دوور كردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه كۆنه‌كان ناو گۆره‌پانی ده‌سه‌ڵات كه ده‌ست و هۆش و بیركردنه‌وه‌یان خوێنراونه‌ته‌وه به‌ڵام به ڕێزه‌وه وه‌كوو ڕاوێژكار و خانه‌نشین بكرێن و له ئازموونهكانیان كه‌ڵكیان لیوه‌ربگیرێت. ٥-خۆئاماده‌كردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی بواری ئابووری و سه‌ربازی وئاسایشی بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی پلانه‌كانی، و هه‌روه‌ها پلاندانان و سیناریۆ سیاسی وسه‌ربازی بۆ دوژمنان له ناوچه‌كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆمان. هیوادارم به زووترین كات كورد خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌م گۆڕه‌پانه مه‌ترسیداره كه هه‌ر ڕۆژی به ده‌یان ساڵ میژوو دێنێته‌وه بیرمان كه هیوادارم سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه به فه‌رمی هه‌نگاویی ڕۆژانه بنێن و به‌رده‌وام نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پێش هه‌ر كاره‌ساتێكی تر ئاگادار بكاته‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |