| بێده‌نگی ئێوه، ترسناكتره! …. سه‌لام عه‌بدوڵڵا |
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 21:18 | |||
|
سوكایه‌تیكردن به هندییه‌كه كه ناوی خۆی هه‌یه، سوكایه‌تی ره‌گه‌زپه‌ره‌سته ئه‌ڵمانه‌كانی به‌بیرهێنامه‌وه. راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی (knn) یه‌كه‌م دیارده‌یه له ماسمیدیای كوردی بۆ بڵاوكردنی بیروبۆچوونی ره‌گه‌زپه‌رستی به وێنه كوردییه‌كه‌ی، به‌ڵام پێشتر چه‌ندین جار كرێكاره كۆچبه‌ره‌كان لێره‌و له‌وێ رووبه‌ڕووی توندتیژی و سوكایه‌تی بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه نامرۆڤانه‌یه ببێت به بۆنه‌یك بۆ گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه خۆپیشاندان یان حزبێك، سه‌ندیكایه‌ك به فه‌رمی مه‌حكوم بكات. بێده‌نگی ئێوه‌و راگه‌یاندنه‌كان به‌گشتی زۆر له بڵاوكردنی ئه‌و راپۆرته، ترسناكتره، به‌تایبه‌تی بێده‌نگی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و هونه‌رمه‌ندو رۆشنبیر‌و شاعرو چالاكوانی رێكخراوه مرۆییه‌كانی ده‌روه‌ی وه‌ڵات. ئایا ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م باره‌یه‌وه بێده‌نگ ببێت، ئیتر بۆچی باسی تاوانی ده‌ركردنی به زۆره‌ملی په‌نابه‌ره كورده‌كان له به‌ریتانیا و ده‌نیمارك، ده‌كه‌ن؟ بۆچی باسی تاوانی حكومه‌ته‌كانی تر ده‌كه‌ن؟ ئایا چ كه‌ناڵ یان رۆژنامه‌یه‌ك له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، سوید‌و ده‌نیمارك یان فه‌ره‌نسا، ده‌وێری به ئاشكرا ئه‌و جۆره بۆچوونه بڵاوبكاته‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر بڵاوكرایه‌وه، رووبه‌ڕووی پرۆتێستی جۆراوجۆر ده‌بێت؟ بێكاری و خراپی باری ئابووری یه‌كێكه له هۆكاری كۆچبه‌ری مرۆڤ بۆ شوێنێك بتوانێ تێدا كاربكات. هاتنی كرێكارانی "بیانی"بۆ كوردستان هۆی بێكاری كرێكاری كوردستان نییه، به پێچه‌وانه ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی كرێكاری هندی و به‌نگلادشی و ئه‌سیوپی روو له هه‌رێم بكه‌ن، بێكارییه‌كی به‌رفراوانتر هه‌بووه. بێده‌نگی ئێوه ترسناكه، زۆر له راپورته قیزه‌وه‌نه‌كه ترسناكتر!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |