| داستانی ماسقه‌ڵان هیچی له داستانه‌كانی تر كه‌متر نیه، نازانم بۆچی یادی ناكرێته‌وه؟... نجم ا‌لدین احمد شوان |
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 20:58 | |||
|
پاش چه‌ند ساڵێك ئه‌و ئاواته‌م هاته دی و چوومه ڕیزی ئه‌و جوامێرانهوهو ئیتر بڕنه‌وه‌كه‌ی شانم به‌لاوه له‌هه‌موو كه‌سێك خۆشه‌ویستر بوو. هه‌ر بۆیه ڕۆژی چه‌ند جارێك چه‌ورم ده‌كرد و ده‌مووت خودایه كه‌ی شه‌ڕده‌بێته‌وه تا خوێنم له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كوردستانه‌دا ده‌ڕژێته سه‌ر ئه‌م خاكه پیرۆزه.
١ـ له‌قۆڵی شیوه سووره‌وه به‌ره‌و گوندی كارێزه هێزێكی پڕ چه‌كی مۆدێرن به پاڵپشتی تانك و زریپۆش و جاشه‌كانی جلیل ئاغا كه خۆی سه‌رپه‌رشتیانی ده‌كرد هێرشیان هێنا بۆسه‌ر گوندی كارێزه. ٢ـ له‌قۆڵی گوندی مام ڕه‌شه‌وه به‌ره‌و ماسقه‌لان به‌سه‌رپه‌رشتی ملازم تاریق ئه‌حمه‌د وجاشهكانی و به‌پاڵپشتی هێزێكی سه‌ربازی به‌رفراوان و چه‌ند سربێكی فرۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه هێرشیان هێنا بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی به‌تالێونی یه‌كی باوه‌گوڕگوڕ كه له گرده‌كانی ماسقه‌لان له سه‌نگه‌ردا بوون. ٣ـ له‌شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌قه‌وه هێزێكی تری سوپای به‌عس له گوندی كهپهنكهوه سه‌ركه‌وته سه‌ر كلكه‌ی ئه‌سحابه سپیه‌وه و به‌ره‌و لوتكه‌ی چیای خاڵخالان بۆ گه‌مارۆدانی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی به‌تالێونی یه‌كی باوه گوڕگوڕ به دزه كه‌وتنه ڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هێزه‌دا ئاوی به‌نداوی (دۆكان ـ ته‌ق ته‌ق) یان به‌ردابۆوه تاكو ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه‌كیش نه‌توانێ ده‌ربازی بێت به‌ره‌و ناوچه‌ی كۆیه.
له چێشته‌نگاوی ڕۆژی دواییدا جه‌لیل ئاغای سه‌رۆك جاش كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ده‌ستبه‌جێ كوژرا، ئیتر سوپا ترسنۆكه‌كه‌ی به‌عس به‌كوشتنی جه‌لیل ئاغا به‌یه‌كجاری تێكشكا و له‌هه‌موو قۆڵێكه‌وه سوپا‌و فرسان و جاش و حه‌ره‌س وهتهنێكان ده‌ستیان به‌هه‌ڵاتن كرد و لاكی ٤٠ مغاویریان به‌كوژراوی لێ جێماو زیانی پێشمه‌رگه‌ش ته‌نها بریندارێك بوو به‌ناوی عریف اسماعیل.
هه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی به‌تالێونی یه‌كی باوه گوڕگوڕ و به‌تالیۆنی پێنجی شوان وبهتالێونی دووی هێزی كه‌ركوك بوو دڵراوكێیه‌كی گه‌وره‌ی په‌یدا كرد لای حكومه‌ته‌كه‌ی (احمد حسن بكر) و ناچاركردنی بۆ سه‌ردانواندن له به‌رانبه‌ر شای ئێران‌دا و په‌نا بردن بۆ مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه شوومه‌كه‌ی جه‌زائیر له ٥ /٣ /١٩٧٥دا له ووڵات جه‌زائیر به‌سترا، بهناوبژیكردنی سه‌رۆكی جه‌زائیر (هواری بومید یێن) و به‌رابه‌رایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (هنری كیسنجر) له‌نێوان شای ئێران و سه‌دام حسین دا. ٥ / ٢ /٢٠١٠ نه‌رویج ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |