| كێشه‌ی كورد له‌سووریا و بێده‌نگیی میدیای كوردیی ... ستیڤان شه‌مزینانی |
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| یەک شەممە, 07 شوبات 2010 11:03 | |||
|
ئه‌وه‌نده‌ی من تێبینیم كردووه له‌ته‌واوی میدیاكانی باشووری كوردستاندا، په‌ڕاوێزخستن و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی دۆزی گه‌لی كورده له‌سووریا، هیچ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌هلی یاخۆ حزبی، هیچ ته‌له‌فزیۆنێكی ده‌سه‌ڵات یان هی ئۆپۆزیسیۆن نییه، بایه‌خ بدات به‌و دۆزه و شیكاریی و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات. من ده‌بینیم له‌ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كاندا ته‌وه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ی دارفۆر ده‌كرێته‌وه، راپۆرت و دیمانه له‌سه‌ر رژێمی نوێی ئه‌فغانستان ئاماده ده‌كرێت، له‌رۆژنامه‌كاندا ده‌یان وتارم به‌رچاو كه‌وتووه له‌سه‌ر كێشه‌ی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌چی هیچ هیچم به‌رچاو نه‌كه‌وت له‌مه‌ڕ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌و به‌شه داگیركراوه‌دا به‌شێك نه‌بێت له‌كێشه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد. پرسیار لێره‌دایه، ئایا بۆچی لاپه‌ڕه‌ی هه‌رچی رۆژنامه‌یه‌ك هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه، ته‌نیا پڕه له‌هه‌واڵی وروژێنه‌ر و خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی میدیایی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی؟. بۆچی هه‌رچی میدیا هه‌یه هه‌مووی له‌یه‌ك ئاواز ده‌خوێنێت كه یان به‌شان و باڵی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌دات یاخۆ سه‌د ده‌ر سه‌د ره‌تیده‌كاته‌وه؟. ئایا بۆچی میدیای كوردیی له‌م بازنه به‌رته‌سكه‌دا گه‌مارۆ دراوه‌و ناتوانێت له‌و چه‌قبه‌ستووییه خۆی رزگار بكات؟. به‌بڕوای من هه‌موو ئه‌م پرسیارانه ته‌نیا وه‌ڵامێكیان هه‌یه كه دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه. یه‌كه‌میان پابه‌نده به‌هه‌ژاریی ئاستی رۆشنبیریی و میدیایی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌كان هه‌ڵده‌سووڕێنن. چوونكه به‌رته‌سكی بیركردنه‌وه‌یان له‌كاره‌كانیاندا به‌روونی ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش رێگرێكی جیددی بووه له‌به‌رده‌م فراوانكردنی ئاسۆكان و به‌رینكردنی مه‌وداكانی كاری رۆژنامه‌نووسیی و بازدان بۆ كاری گه‌وره‌تر و داهێنه‌رانه. ره‌هه‌ندی دووه‌م، پابه‌نده به‌و شه‌ڕه كلاسیكی و ناڕه‌وایه‌ی له‌نێوان حزب و ده‌سته‌كانی ناو حزبه‌كاندا بوونی هه‌یه، چوونكه هه‌ركام له‌و لایه‌نه شه‌ڕكه‌رانه، بۆ تێكشكاندنی به‌رامبه‌ر و سووكایه‌تیكردن به‌یه‌كتری، پێویستیان به‌كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌و ده‌زگای راگه‌یاندن هه‌یه، لێره‌دا مه‌كینه‌ی راگه‌یاندن له‌هه‌موو مه‌هام و ئه‌ركێكی رووت ده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێته میكانیزمێكی ده‌ستی حزب و سه‌ركرده حزبییه‌كانی كورد بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كتر. چوون زۆرینه‌ی میدیاكانی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستكراون و هیچ ئه‌ركێكی تریان پێ نه‌سپێردراوه‌و جگه له‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌رێی میدیایه‌وه، هیچ كارێكی دیكه‌یان له‌ده‌ست نایه‌ت و رێگه‌شیان پێنه‌دراوه بیكه‌ن. ئه‌وه‌ی من له‌م كورته نووسینه‌دا مه‌به‌ستمه، په‌ڕاوێزخستنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورده له‌سووریا، من پرسیار ده‌كه‌م بۆچی هه‌رچی میدیای عه‌ره‌بیی هه‌یه له‌هه‌ر كون و قوژبنێكی دنیا بێت، دۆزی فه‌له‌ستین به‌دۆزی سه‌ره‌كیی خۆی ده‌زانێت؟. بۆچی چی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی هه‌یه، هه‌موو رۆژێك چه‌ندان هه‌واڵ و بابه‌ت له‌سه‌ر كێشه‌ی فه‌له‌ستین بڵاوده‌كه‌نه‌وه؟. ئه‌ی بۆچی ده‌بێت میدیای كوردیی ئاوها بێخه‌م له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد له‌رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یدا دابنیشێت؟. تۆ بڵێی كێشه‌ی كورد له‌سووریا هێنده نه‌هێنێت كه ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كان، هیچ ماوه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كه‌ن؟ بۆچی هێنده‌ی ماوه‌ی دوو گۆرانی و دیمانه‌ی دوو لۆتی، ماوه بۆ كێشه‌ی كورد له‌سووریا به‌ره‌وا نابینن؟. تۆ بڵێی رۆژنامه كوردییه‌كان به‌قه‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بورجه‌كان داگیری ده‌كه‌ن، بواریان نه‌بێت له‌رۆژنامه‌كانیاندا گرنگی به‌دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌پارچه‌كانی تری كوردستان بده‌ن؟. ئه‌مه‌یه كێشه‌كه، هه‌موو كه‌س له‌سلێمانی وهه‌ولێر مه‌هدی كه‌ڕوبی ده‌ناسێ، به‌ڵام پێنج كه‌سم پێ شك نایه‌ت شێخ مه‌عشووقی خه‌زنه‌وی بناسێت!!، هه‌زاره‌ها گه‌نجت پێ نیشان ده‌ده‌م، ناوی سه‌دان یاریزانی تۆپی پێ ده‌زانن، به‌ڵام هیچ كه‌سم پێ شك نایه‌ت ته‌نانه‌ت هه‌ر ناوی عوسمان سه‌بری بیستبێت!. ئاخر ئه‌مه چییه جگه له‌و فه‌وزاو بێسه‌ر و به‌رییه‌ی میدیای كوردیی به‌رهه‌میهێناوه؟. له‌كۆتاییدا من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم، ئه‌گه‌ر هه‌ر میدیاكانی ده‌سه‌ڵات بوونایه، ئاوها بایكۆتی كێشه‌ی كوردی سووریایان بكردایه، ئه‌وسا ده‌مانووت ئه‌وه رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر هه‌یه له‌نێوان سووریا و سه‌رانی كورددا، به‌ڵام كاتێك میدیای ئه‌هلیش به‌هه‌مان نه‌فه‌س مامه‌ڵه ده‌كات، ده‌بێت بێژین: میدیای كوردیی میدیایه‌كی گێل و نه‌خوێنده‌واره‌و هیچی تر. ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |