| پارتی و كوته‌له‌كه‌ی دیندار زێباری ... رزگار ره‌زا چوچانی - سوید |
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| پێنج شەممە, 04 شوبات 2010 11:33 | |||
|
له‌دوای نه‌مانی كێ به‌ركێی چه‌كداری و رێككه‌وتنی دولایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه مه‌سه‌له‌ی چاوپۆشی له‌هه‌مووشت بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی كادر‌و ئه‌ندام فۆرمێكی تری له‌خۆ گرت به‌رژه‌وه‌ندی په‌رسته‌كانی نێو حزبه‌كان ده‌رفه‌تێكی تریان بۆ هه‌ڵكه‌وت به‌تایبه‌ت ئه‌وانی نێو یه‌كێتی كه ئه‌گه‌رچی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه بۆ ناوپارتی وه‌ك جاران كارته به‌هیزه‌كه نه‌بوو به‌ڵام باڵباڵێنی نێو حزبه‌كه‌یان فه‌راغی ئه‌وه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه. به‌تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو یه‌كێتی و ته‌قینه‌وه‌ی كێشه تۆز له‌سه‌رنیشتوه‌كانی نێو یه‌كێتی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ره‌نگه دامركاندنه‌وه‌ی له‌نێو خودی ئه‌و حزبه بوبێته هۆی ته‌قاندنه‌وه‌یان به‌ڕوی لایه‌نه‌كانی تر‌و ئه‌نجام خوێن رشتنی خه‌ڵكی كوردستانی له شه‌ڕی ناوخۆ لێكه‌وته‌وه. ئێستا له‌نێو ئه‌م حزبه ئه‌م ته‌قینه‌وه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی پێشكه‌وتنه چونكه له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه له‌ده‌ستچووه‌كان موزایه‌ده‌یه له‌سه‌ر پۆستی گرنگ و سیادی له‌سه‌ر به‌خشینه‌وه‌ی حه‌ساسترین ده‌زگای حزبی موزایه‌ده‌یه بۆ به‌خشینه‌وه‌ی كورسی په‌ڕله‌مان و پۆستی حوكمی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵكه له‌ده‌ستچووه‌كانی حزب نه‌ك بۆ خزمه‌تی وڵاتێك، یه‌كێتی و ته‌قینه‌وه‌ی كێشه له‌مێژینه‌كانی نێو ئه‌و حزبه باشترین مه‌یدان و بازاڕی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست و هه‌لپه‌رسته‌كانی نێو ئه‌و حزبه‌یه بۆیه ره‌نگه هه‌مان سیفه‌ته‌كانی نێو خودی حزبه‌كانی دی خوازیاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌كی وه‌ك هه‌مان شێوه‌ی كێشه‌كانی نێو یه‌كێتی بن له‌پێناو پاراستنی كورسیه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازی زیاتر و گرتنی سه‌ره‌نجی زیاتری سه‌روی خۆیان بۆیه له‌هه‌وڵن و خه‌ونی پێوه ده‌بینن و كاری بۆده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌زو ویست و پێوستی ئه‌وانه‌یه كه كێشه حزبیه‌كان و ده‌ست له‌پشتدانه‌كان پۆستی پێداون و به‌رده‌وامبونی پۆسته‌كانیان له‌مه‌ترسیدایه ویستی ئێمه‌مانانیشه كه له‌چاوه‌ڕوانی شله‌قانی گومی مه‌یوی نیو حزبه‌كانین به‌ڵام جه‌وهه‌ری جیاوازی ئێمه و ئه‌وان ئه‌وه‌یه ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زاتی چاوه‌ڕێن. بۆیه هه‌ردولا له‌هه‌وڵێن ئێمه ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ممان به‌ده‌سته بچوكترین كێشه‌ی نێو حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌وره پێشان ده‌ده‌ین به‌ڵكو هه‌مان دۆخی یه‌كێتی له‌وانیش روبداته‌وه چۆن مێژوی پڕناشیرینی هه‌ندێك به‌ناو سه‌ركرده له ئه‌نجامدا بۆ خه‌ڵك ئاشكرابوو له‌مانی تریش ببینین یان له‌پێناو كرانه‌وه‌و كێ به‌ركێی زیاتری كاری حزبی و رێكخراوه‌یی به ئاراسته‌دروسته‌كه‌ی، ئه‌وانیش بچوكترین كێشه‌ی نێو حزبه‌كان گه‌وره به‌ئێمه ده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره پێشانی بده‌ین به‌ڵكو دۆخه‌كه بته‌قێته‌وه و مه‌یدانی موزایه‌ده‌كه‌ی نێو یه‌كیتی لێره‌ش روبدات ئیدی هه‌ردولا نه‌وه‌ستاوانه له‌هه‌وڵین. ئێستا ئه‌و حزبه‌ی كه هێزی گه‌وره‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی و حزبیی كوردستانه پارتیه، چونكه ئه‌و له‌گه‌شه‌دایه‌و كێشه‌یه‌كیش روینه‌داوه ئه‌م حزبه بچوكتر بكاته‌وه له‌وه‌ی كه هه‌یه بێگومان چۆن خێزانێك نیه به‌بێ كێشه ئه‌مه‌ش گه‌وره بكه بۆ حزب و حكومه‌ت و دنیا نه‌بونی كێشه مه‌حاڵه به‌ڵام ئه‌م پارتیه‌ی كه ئێستا ده‌خوازین كێشه له‌نێو ئه‌ویش بونی هه‌بێت پێم وانیه رێگایه‌كی بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م ویسته‌ی ئێمه هێشتبێته‌وه چون پارتی له‌گۆڕه‌پانی ململانێی نێوخۆی حزبه‌كان په‌ندو ئه‌زمونی وه‌رگرتووه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ یه‌كێتی پێیدا تێده‌په‌ڕی پارتی له‌دوای 10 ساڵی دامه‌زاراندنی گوزه‌رانی كه خودی یه‌كێتیه‌كانی ئه‌مرۆكاراكته‌ری بون بۆیه مه‌حاڵه پارتی كاری بۆ رێگرتن له‌وه‌ها رودانێكی تر نه‌كردبێت ئه‌مه ئاشكرایه لای هه‌مووكه‌س به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه خه‌ون بینین به‌شڵه‌ژانی دۆخی هه‌موو حزبه‌كان له‌پێناو دروستبونی گۆرانكاری كۆتای پێ بێت و كاری بۆ نه‌كرێت مانای ئه‌وه‌ش نییه مادام پارتی ئه‌زمونی له خه‌باتی رابردوی خۆی وه‌رگرتبێت هه‌ستی به زه‌روره‌تی گۆڕانكاری نه‌كردبێت وه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری پارتی نێچیرڤان بارزانی به‌رده‌وام ته‌ئكیدی له‌وه كردۆته‌وه كه كاتی ریفۆرم و گۆڕانكاری هاتووه بۆیه من وای ده‌بینم ئه‌زمون وه‌رگرتن له خه‌باتی رابردوو پارتی پاراستووه و ده‌یپارێزێت له دوله‌ت و چه‌ند له‌تبون و بیركردنه‌وه له كوتله‌و كوتله‌كاری تا زه‌روره‌تی ریفۆرم بقۆزرێته‌وه بۆ مه‌رامه شه‌خسیه‌كانی سه‌ری كوتله‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له حزب و حزبۆكه‌كانی تر بینیمان و به‌داخه‌وه خه‌ڵكیشی پێچه‌واشه‌كرا. پێشتر وتم موزایه‌ده‌كردن به‌پۆست و به ده‌سه‌ڵات له پێناو گێڕانه‌وه‌ی كه‌سه له‌ده‌ستچووه‌كان مه‌یدانی ده‌ستكه‌وته زاتیه‌كانی بۆ هه‌ندێك گه‌مه‌چی نێو كوتله‌كانی یه‌كێتی فره‌وانتر كردووه بۆیه حه‌تمییه ئاواتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ش وێڕای به‌هیزی ریزه‌كانی پارتی له‌ناو هه‌ندێك له‌كادیره‌كانی پارتیش بونی هه‌یه و ئه‌و ئاواته‌ش واده‌كات خه‌ون بینین و وێڕێنه دروست بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ دروستبونی كوتله له‌ناو پارتی زۆركات په‌نا دروستكردنی كاراكته‌رێك ده‌به‌ین له‌نێوخودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و رونتر ناوی نێچیرڤان بارزانی ده‌برێت چونكه كاتێك كه بیر له دروستبونی كوتله له‌حزبێك ده‌كرێته‌وه ده‌بێت بیر له كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێز و خاوه‌ن پێگه له حزبه‌كه بكه‌یته‌وه به‌ڵام له‌مه‌یاندا ده‌به‌نگیه ئه‌گه‌ر بۆ به‌خه‌یاڵیش بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كوتله‌ی جیاواز له‌پارتی سه‌رهه‌ڵبدات ده‌به‌نگتریش ئه‌وانه‌ن كه بیانه‌وێت له‌ناو پارتی هه‌مان ته‌قلیدی یه‌كێتی دوباره بكه‌نه‌وه كه ته‌ره‌فگیریان له یه‌كیك له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ببێته هۆی پاراستن و مانه‌وه‌یان له‌وپۆست و كورسیه‌ی پێیاندراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان دوای چه‌ندین ساڵ كاركردن له‌یه‌ك پۆست‌دا دیندار زێباری لابردنی ده‌به‌ستێته‌وه به لایه‌نگیری بۆ نێچیرڤان بارزانی وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌ره‌سمی پێمان بڵێت له‌ناو پارتی شتێك بونی هه‌یه به‌ناوی كوتله‌ی نێچیرڤان بارزانی بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌وه له‌نێو خه‌ڵكه هۆشمه‌نده‌كان یه‌كلابۆته‌وه كه بیركردنه‌وه له كوتله‌ی جیاواز له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا شتێكه زیاتر له‌خه‌ون ده‌چێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه زێباری به‌ئاشكرا بیرۆكه‌ی ناو یه‌كێتی و كوتله‌كانی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنێت بێ ئاگا له پێگه‌و توانا‌و لێهاتوی نێچیرڤان بارزانی به‌به‌راورد به زۆرێكی تر له‌سه‌ركرده‌كانی پارتی وه‌ها ئازاد به‌راوری و دكتۆر نوری ده‌ناسێنێت كه جێبه‌جێكاری كێ به‌ركێ و هه‌وڵه‌كانی دژایه‌تی نێچیرڤان بارزانی وانن كه لێره‌دا رونتر شێواوی ئه‌و براده‌ره ده‌سه‌لمێنێت له هه‌مبه‌ر له‌ده‌ستدانی پۆسته‌كه‌ی كه دوو كه‌سی به‌نمونه‌ی دژایه‌تی نێچیرڤان بارزانی باسكردووه له‌كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌ون و هیچیشیان ئه‌و پێگه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه له‌ئاستی نێچیرڤان بارزانیدا بوه‌ستنه‌وه بۆیه به تێڕوانین له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌م ته‌ره‌فگیریه‌ی كه‌خۆی باسی كردووه به تێرامان له به‌رژه‌وه‌ندیه له‌ده‌ستچووه‌كانی، خه‌ڵكی هۆشمه‌ند بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی دیندار زێباری باسی كردووه جگه له په‌له‌قاژه‌ی دوای له‌ده‌ستدانی پۆست و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی پاساوی لادانی پۆست و كۆپی كردنی بڕوای ئه‌وانه‌ی كه خه‌ریك به‌گه‌مه‌ی ده‌ستخستنی پۆستن له‌ناو یه‌كێتی له ئه‌نجامی ته‌ره‌فگیری كوتله‌كان هیچ بنه‌مایه‌كی مه‌نتقی و دروستی نییه لێدوانه‌كانیشی ده‌چێته خانه‌ی خه‌ونی ئه‌وانه‌ی كه وتمان هاوشێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رسته‌كانی نێو یه‌كێتی له‌ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان. به‌ڵام لای خه‌ڵكی به‌ئاگا ئه‌وه رونه هۆكاری ئه‌و لێدوانانه‌ی دیندار زێباری چییه و چی مه‌به‌ستێكی شه‌خسیشی له‌وه هه‌یه و چۆن چه‌واشه‌كارییه‌كی خه‌ڵكه كه بیه‌وێت ئه‌و خه‌یاڵه‌ی به كوتله‌گه‌رییه‌وه له‌ناو پارتی لای ئه‌و بونی هه‌یه بیكاته شتێكی حه‌تمی و راگه‌یه‌نراو ئه‌گه‌رنا به تێڕوانین له چۆنیه‌تی په‌ند وه‌رگرتنی پارتی له‌وانه‌كانی رابردوی خه‌باتی دروست بونی مه‌یدانی موزایه‌ده به‌كوتله‌و كوتله‌بازی و له‌و ڕێیه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیاز‌و پۆست له‌ناو پارتیدا شتێكی مه‌حاڵه. * تێبینی / ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی حه‌قیقه‌ته ئه‌وه‌نده ته‌ره‌فگیری نیه بۆ پارتی چونكه من ئه‌گه‌ر له رابردوش رام له‌گه‌ڵ حزبێك بوبێت ئێستا له‌هه‌موو حزبێك دورم چونكه من له‌سه‌رده‌می ئازادی حزبی كوردی په‌راگه‌نده‌ی تاراوگه و دوری نیشتیمانی كردم. rzgarchuchani@homail. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |