| بی مۆنتاژ...به‌شدار علی |
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| دووشەممە, 01 شوبات 2010 08:29 | |||
|
له مه‌مله‌كه‌تێكی وه‌كو كوردستاندا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆرترین قوربانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست زوڵم و زۆرداری و چه‌وسانه‌وه رزگاری بێت، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی به‌رپرسان جێگای قبوڵ نیه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی گه‌ره‌كه. هه‌زاره‌ها دایك و باوك جه‌رگی خۆیان داخكرد و خوێنی ئازیزترین كه‌سه‌كانیان له كوڕ و براكانیان خسته كاسه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌خێیات و ئیعتباریان له كۆمه‌ڵگا پارێزراو بێت، هه‌زاره‌ها خێزان سه‌رگه‌ردان و ماڵ‌وێران و ئاواره‌ییان هه‌ڵبژارد و ده‌یان ساڵ به كه‌ساسی گوزه‌راندیان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وویستویانه كچ و خێزان و نه‌وه‌كانیان دوور بن له شه‌هوه‌تی گڵاوی پیاوانی به‌عس، به‌ڵام ئیستا كچان و هاوسه‌ره‌كانیان دووچاری هێرش و په‌لاماردان و ناچاركردن ده‌بنه‌وه كه ده‌یان قوربانی و كاره‌ساتیان رووبه‌روو بویه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی خۆماڵی و ئیستا ش به‌م شێوه‌یه پاداشتیان ده‌درێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌خۆیاندانه‌چنه‌وه جامی خه‌ڵك پڕ بوه. * تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: نه‌وشیروان پاساوی دایه به‌عس بۆ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، نه‌وشیروانیش ده‌ڵێت:تاڵه‌بانی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیران كرد و رێگای بۆ رژێم خۆشكرد و خۆزگه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی تر خواستوه... ئه‌مانه قسه‌ی ئێمه نین تا تاوانبارمان بكه‌ن به خائین و نۆكه‌ری بێگانه و له پشته‌وه‌بونی ده‌ستێك بمانده‌نه دادگا، ئه‌مانه قسه‌ی خودی خۆیانه و له‌سه‌ر زمانی خۆیانه‌وه له (كوردستانی نوی و سایتی سبه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه زمانحاڵی خۆیانه) به‌پێی قسه‌ی خۆیان بێت كه‌سانێكیش هه‌بون بێجگه له به‌عس به‌شداره له ماڵوێرانی و كاره‌ساته‌كانی سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌مانه دوو له دێرینترین و نزیكترین هاوڕێی شاخ و شاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسین و زۆر له نزیكه‌وه ئاگاداری یه‌كتر بونه دوایی نه‌مانی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌و نهێنیانه‌یان بۆ دركاندین. فێڵ و خیانه‌ت دوو له قێزه‌وه‌نترین ووشه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر میله‌تێك ئه‌نجام بدرێت و چاره‌نوسی هه‌زاران كه‌س بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه و هه‌زارانیش ببنه قوربانی، هه‌ڵه‌بجه زامێكه له‌گه‌ڵ بیرهێنانه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنێت، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس تاوانباری راسته‌قینه‌یه و ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌یه، به‌ڵام رێگا خۆشكردن و پاساودانه ده‌ست به‌عس و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی، كه لای هه‌موو كه‌سێك رۆشنه هه‌موو وه‌حشیگه‌رییه‌كی لێده‌وه‌شێته‌وه جێگای گومانه. بۆ میله‌تێكیش كه هه‌میشه قوربانی ده‌ستی خیانه‌ت و فێڵ لێكردنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بوه، پێویسته ئه‌و دانپیانانه جێگای هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م به‌ر به دووباره‌بونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان بگرین كه له سایه‌ی میزاج و عه‌قڵیه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته، گه‌وره‌ترین كاره‌سات له برژانگه‌كانمانه‌وه زۆر نزیكتره لێمانه‌وه. * له هه‌موو دونیا، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چاره‌نوس و دوا رۆژی كۆمه‌ڵگای لا گه‌ره‌كه، قوتابخانه و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان شوێنی دورستكردنی كه‌سایه‌تی و گۆشكردنیانه به‌زانست و زانیاری، بێجگه له‌وه‌ی له كوردستان مناڵان ئۆزقاڵێك مه‌عریفه له‌م ده‌زگایانه فێر نابن و به‌هۆی ئیفلیجی سیسته‌می خوێندن و مامه‌ڵه‌ی نا په‌روه‌رده‌یی كاراكته‌ره‌كانی مناڵان و تازه لاوان له‌نێو جه‌هل و تاریكی راده‌گرن و رووبه‌رووی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونیشیان ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قوتابخانه‌كان شوێنێكی له‌باریشه بۆ تێكشكاندنی كه‌سایه‌تی تاكه‌كان، ئه‌وه‌تا هه‌فته‌ی رابردوو له قوتابخانه‌ی (یه‌زدان دۆختی بنه‌ڕه‌تی) له عه‌نكاوه، جگه له‌وه‌ی قوتابیه‌ك داركاری ده‌كرێت و دواتریش باوكی قوتابیه‌كه بانگ ده‌كرێت و هه‌ر له‌نێو قوتابخانه‌ی ناوبراو قوتابی و باوكه‌كه‌ی ته‌سلیمی پۆلیسی ده‌كه‌ن و دواتریش به‌هه‌زار و یه‌ك تكا به كه‌فاله‌ت ئازادییان ده‌كه‌ن و مه‌رجی به‌رێوبه‌ره‌ش ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و قوتابیه له قوتابخانه‌كه‌ی نه‌خوێنێت وه‌كو بڵێی مولكی باوكی بێت. ئه‌م وڵاته هێنده كاری له‌سه‌ر كراوه بۆ وێرانی و داروخانی بونیاده‌كانی توانای خۆنوێكردنه‌وه و وه‌رگرتنی شتی تازه ناكات، بۆیه پێویستی به ئاڵوگۆڕێكی ریشه‌ی هه‌یه له كۆی سیسته‌م و عه‌قڵیه‌ته‌كاندا. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |