| وه‌رزی خوێن جمان له دامێنی دایکی شه‌هیدان (ئارام و ئاسۆ) وه.. ئاماده‌کردنی: ڕزگار ساڵح |
|
|
| - هه‌مه‌ڕه‌نگ | |||
| شەممە, 04 نیسان 2009 18:55 | |||
|
من ناوم (ئاسۆحه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵایه) برا بچوکی (ئارام حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵام) هه‌ردووکمان پێش ئه‌وه‌ی کوڕی دایک و باوکمان بین کوڕی (کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان) بوین، ڕۆژو به‌رواری هاتنه‌دنیامان ساڵانی 1970 بوو هه‌رچه‌نده ئێمه ئه‌وی ده‌مێ زارۆک و شیره‌خۆره‌بوین، به‌ڵام دایکمان وه‌ک کۆرپه‌ی له‌خه‌م ده‌رچوو له‌بری شیر (قورئانه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی) پێ له‌به‌ر ده‌کردین. کاتێک باڵامان کرد که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چاوبڕکێی سرکانه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕه باڵق بوه‌کانی ده‌کرد، پێی ده‌وتین هۆ کوڕه زیبکاویه‌کان وه‌رن ببنه ئاوێزانی شۆڕش و ده‌ست له‌ملی بیری هه‌ژاران بکه‌ن و ماچی قوڵی ڕومه‌تی نیشمان بکه‌ن به چه‌کی به‌رگری له تیپ و که‌رت و مه‌فره‌زه‌کانی شۆڕشی نوێ. منی ئاسۆ له شه‌قامی ئاسۆدا ده‌مم خستبه‌وه مه‌مکی بیری ئارامی ته‌نگیسه‌روه، کاتێک چاوم پشکوت ئارامی براشم دی له فولکه‌ی ئاسۆی ده‌لاکه‌وه مه‌خزه‌نی کڵانشیکۆفی پڕ ده‌کرده‌وه له تیپی 47 ی پیره‌مه‌گرونه‌وه، پێم ووت خۆزگه برایه‌کمان ده‌بوو تا ژیان نامه‌ی ئێمه بزر نه‌بێت. منی ئارام به ڕێبازی ئارامه‌وه سه‌رم ده‌خسته سه‌ر سنگی دایکم و پێم ده‌وت: به‌س ئارام به، به‌هه‌زارن تۆوی ئارام له شۆڕیجه‌و مه‌خمورو که‌ندیناواو دهۆک و زاخۆ‌و ئاکرێ وه‌شێنراوه. هه‌رواش ده‌رچوو له ئاهه‌نگی گرتنی مۆڵگه‌ی به‌عس و جاشه‌کاندا ده‌یان هاوڕێم له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێرو گه‌رمیانه‌وه تا دوا چۆڕه‌ی خوێنی له‌شمان دۆمه‌ڵی خیانه‌ت و داگیرکه‌رمان یه‌که به‌یه‌که ده‌ته‌قاند، منی ئاسۆ له‌دامێنی ئاسۆی ده‌لاکه‌وه په‌روه‌رده بووم، ئه‌و ئاسۆیه‌ی په‌یکه‌ره‌کی بوه شانۆ‌و کچ و کوڕانی گه‌لی کورد ڕه‌شبه‌ڵه‌کی شۆڕ‌شیان به‌ده‌وریدا گه‌رم ده‌کرد. شه‌هیدان یه‌که‌مین لاپه‌ڕه‌ی مێژوون به سوره‌تی ڕاستگۆیی و خۆنه‌ویستی ده‌ست پی ده‌کات و به سومبلی به‌رده‌وامبوونی گه‌لی کوردیش کۆتایی دێت، که‌ی ئه‌م گه‌له هه‌ستی کرد به‌رهه‌می شۆڕش له‌لایه‌ن ڕۆحپیسه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه قڕێژن کرا، ده‌بێت ململانێی پێشووی نێوان نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌روو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر بگوازرێته‌وه بۆ ناوجه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگا و له فۆڕمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤی هه‌ژارو خێرنه‌دیوی کوردا نه‌ک هه‌ر ململانێ به‌ڵکو شۆڕشیشی پێ بینابکه‌نه‌وه، هه‌ر تاکێکی هوشیاری کورد ئاماده‌بوبێت له (پرسه‌ی یان ناشتنی یان هێنانه‌وه‌ی یان شاهیدی شه‌هیدبوونی) پێشمه‌رگه‌یه‌کدا ده‌بێت ئه‌ندامێکی چا‌پوکی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بێت دژ به‌و چه‌قۆ به‌ده‌ستانه‌ی ده‌یانه‌وێت نه‌خشه‌ی ووڵاتی شه‌هیدان قاش قاش بکه‌ن، گه‌ر وانه‌که‌ین ته‌وێڵی هه‌مومان به‌ر تف و نه‌عله‌تی دایکی شه‌هیدان ده‌که‌وێت. ژیاننامه‌ی دووبرای شه‌هید... شه‌هید ئارام حه‌مه سه‌عید له‌ساڵی 1966 له‌سلێمانی له‌دایک بووه، ساڵی 1982 په‌یوه‌ندی ده‌کات به ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانه‌وه، ساڵی 1983 چه‌کی شه‌ره‌ف و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌کاته شانی و له‌به‌ر لێهاتووی خۆی زۆر به‌زویی ده‌کرێته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه، مخابن له‌ساڵی 1988 دا‌و پاش په‌راوێزکردنیان له‌گه‌ڵ 12پێشمه‌رگه‌ی تر له چه‌می ڕێزان له‌لایه‌ن سه‌رۆک جاشێکه‌وه ته‌سلیم به ئیستخباراتی به‌عس ده‌کرێن و پاشانیش شه‌هید ده‌کرێن و تائێستاش ته‌رمه‌کانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. شه‌هید ئاسۆ حه‌مه سه‌عید له‌ساڵی 1969 له شاری سلێمانی له دایک بووه، تا سێی ناوه‌ندی خوێندوه، ساڵی 1984 په‌یوه‌ندی ده‌کات به ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانه‌وه‌و نازناوی (هه‌ڵۆی) پێ به‌خشراوه، له 20-5-1986 چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی کردۆته شان له تیپی 47 ی پیره‌مه‌گرون، مخابن ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵۆ مل که‌ڵه‌که‌ی 47 زۆر کورت ده‌بێت و له 6-9-1986 له نه‌به‌ردێکی قاره‌مانه‌ی شه‌ڕی قه‌یوان _ ماوه‌ت له کارێزه‌ی کۆن ده‌چێته ڕیزی هاوڕێکانیه‌وه. هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکتان و سه‌ری ئێمه‌ش له ئاستاندا هه‌میشه چه‌ماوه‌یه. ڕزگار ساڵح 27-3-20
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |