دەقی ڕاگەیەنراوەکەی عەلی حەمەساڵح:   

  لەم نادادیە تاڵە  

چوار عەرەب بەوەزیرو بریکاری وەزیر خانەنشینن لە ھەرێم  

ئەمڕۆ وردبونەوەم لە ناوی خانەنشینی پلە باڵا دەکرد.. ئەوەی کەوتە بەردەستم چوار ھاوڵاتی عەرەب بەبێ ئەوەی ھیچ پلەیەکی ئیداریان ھەبووبێت لە ھەرێمی کوردستان چەندین ساڵە سیانیان بە وەزیرو یەکیان بە بریکاری وەزیر خانەنشین کراوە !! من ئەمەم دەستکەوت، ڕەنگە شتی سیرتر ھەبێت و نەکەوتبێتە بەردەستم..  

  ڕەنگە ئەمانە خەڵکێکی باش و نوسەرو چالاکوان بن! بەڵام موچە سیستمە... موڵکی گشتیە ، ئەوە نیە ببەخشرێتەوە ئەم دۆست و ئەو دۆست لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان، پێشتر ئەم کەسانەو ئێستاش مانگانە وارسەکانیان دێن و ئەم ھەموو ملیۆنە دینارە وەردەگرن و دەیبەنەوە بەغداو دەرەوەی وڵات!  

  دەزانم، ئەو پارەی لە قاچاخی و کۆمپانیاکاری نەوت و زەوی نایاب و خاڵە سنوریەکان... ھتد دەستدەکەوێت.... ھەزاران جار لەم ملیارە دینارانەی خانەنشینی پلە باڵا زیاترە! بەڵام ئەمە ئاماژەیە بۆ نادادی و بێ باکی!  

ئێستا پاش جوھدی چەند ساڵە ئەمە ڕادەگیرێت، بەڵام وانەی گەورەی نادادی و جەھالەتی حوکمەانی تێدایە..  

  دەزانی شەش ساڵە ١٠٠ ھەزاری موچەی ئەو ئافرەتانە ڕاگیراوە کە ھاوسەریان نیەو چەندین ھەتیو بەخێو دەکەن! بەڵام لەولاش ئەمە دەبینی ملیۆنان دینار بۆ کێ!  

  عەلی حەمە ساڵح  

 

کوردستان نێت بابەتی زیاتر