نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ مانگی دوو دیاری كرا

وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانی نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ مانگی شوبات له‌نێوان (9) بۆ (10) هه‌زار دینار راده‌گه‌یه‌نێت و خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئازار ئاشكراده‌كات.

سیروان محه‌مه‌د، ووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی شوبات به‌ (39. 75) دینار و حه‌فتاو پێنج فلس دیاریكراوه‌، موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان (240) بۆ (260) كاتژمێر كاریان كردووه‌، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌ نێوان (9. 500) بۆ (10. 500) هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێڕێك له‌ گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه‌.

سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی (3) ئازار، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ووتی؛ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر له‌ (2) ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (2) ی شه‌و، به‌یانیان كاتژمێر (7) بۆ (8:30) ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نه‌بوو له‌و كاتانه‌دا مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، ، به‌ڵام رۆژانی هه‌ینی به‌یانیان كار ناكه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ پێش نیوه‌روان كاتژمێر 11:30 كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن.

ووتیشی: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و خاڵه‌ دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 15 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده‌ تێنه‌په‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به‌ (207. 5) دوسه‌د و حه‌وت دینار و نیو دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌كه‌ی كه‌یڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

We have 188 guests and no members online

div { text-align:right; }