نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك فنگه‌ری كه‌رووكراودا گیرا

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر "فنگه‌ر" په‌تاته‌ی ئاماده‌كراودا ده‌گرن كه‌ "كه‌ڕووی" كردووه‌ و پاش پشكنین ده‌ركه‌وت گونجاو نییه‌ بۆ خواردن، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانیش بڕیاردرا له‌ناوببرێت،

ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ یه‌كێك له‌ كۆگاكانی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن "لیژنه‌ی دوو" ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر بڕی "177" كارتۆن "فنگه‌ر" په‌تاته‌ی ئاماده‌كراودا كه‌ ده‌كاته‌ "442" كگم و دوای پشكنین ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌م كارتۆنه‌كان كه‌ڕووی كردووه‌ و گونجاو نیه‌ بۆ خواردن، ئازاد نه‌بی ووتیشی: "فنگه‌ره‌كه‌" به‌رهه‌می هاورده‌كراوه‌ و به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنی كه‌ڕووی كردووه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له‌ بازاڕدا ساخبكرێته‌وه‌ توانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكه‌نه‌وه‌،

نوێنه‌ری ته‌ندروستی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌شڵێت: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری له‌ناوبردنی هه‌موو بڕه‌ فنگه‌ره‌كه‌ دراوه‌ و له‌ نزیكترین كاتدا له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

We have 51 guests and no members online

div { text-align:right; }