نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

فالوده‌ی قه‌ندیل له‌ سلێمانی داده‌خرێت

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (شیرینی قه‌ندیل) له‌ شه‌قامی ئۆرزدی سلێمانی به‌هۆی به‌كارهێنانی شیری نه‌گونجاوه‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خرێت.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ له‌ ناو ئه‌و شیرینییه‌دا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی چوار كیسه‌ شیری (25)كیلۆگرامی كه‌ به‌رواری به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نییه‌ و گومان ده‌كرێت به‌سه‌رچووبێت.

پێشتریش له‌ پشكنینێكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا له نا‌و ئه‌و شیرینییه‌دا ده‌ستگیرابوو به‌سه‌ر دوو كیسه‌ شیری به‌سه‌رچوودا.

له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی فالوده‌ و شیرینی قه‌ندیل بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێت و به‌ڵێننامه‌ش له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت كه‌ پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بێت.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌ كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌ بازاڕ و فرۆشگا و شوێنه‌ شتییه‌كاندا له‌ رێگه‌ی ژماره‌ موبایلی (07708677777)‌ یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە. ‌

We have 79 guests and no members online

div { text-align:right; }