نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

كارگه‌كانی بازیان پابه‌ندی مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان ده‌كرێن

 له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كارگه‌كان و به‌شێك له‌ دانیشتوانی سنوری ناحیه‌ی بازیان، كێشه‌ و گرفتی دانیشتوان و لێكه‌وته‌ ژینگه‌ییه‌كانی كارگه‌ پیشه‌سازییه‌كانی سنوره‌كه‌ باس كرا.

كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی و ئاماده‌بوونی نه‌وزاد مه‌حمود- به‌رێوبه‌ری ناحییه‌ی بازیان و دیار حه‌مه‌غه‌ریب- به‌رێوبه‌ری ژینگه‌ی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، تێیدا سه‌ره‌ڕای باسكردنی گرنگی كارگه‌كان بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ دانیشتوان، بڕیاردرا سه‌رجه‌می كارگه‌ پیشه‌سازییه‌كانی سنوری ناحییه‌ی بازیان پابه‌ند بكرێن به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت دانانی سیستمی فیلته‌ره‌یشن و زیادكردنی روبه‌ری سه‌وزایی.هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ خاوه‌نی كارگه‌كان كار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌شێكی دانیشتوانی سنوره‌كه‌ به‌پێی پسپۆڕی دابمه‌زرێنن و په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌ نێوان خاوه‌نی كارگه‌كان و دانیشتواندا دروست ببێت.نوێنه‌رانی دانیشتوانی سنوری بازیانیش دوپاتیان كرده‌وه‌ شانبه‌شانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، به‌شێك ده‌بن له‌ پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان.

 

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

ژ.ته‌له‌فۆن 4060 320 053

www.suliq.com

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

We have 118 guests and no members online

div { text-align:right; }