نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

جۆرێكی سابونی ڕه‌قی له‌ناوده‌برێت. .

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر سابونی ڕه‌قیدا ده‌گیرێت، و پاش دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌خراپی سابوونه‌كه‌ له‌ لایه‌ن قائیمقامی سلێمانییه‌وه‌ بریاری له‌ ناوبردنی ده‌درێت.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌، له‌ یه‌كێك له‌ دووكانه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 18 كارتون سابونی ڕه‌قیدا ده‌گیرێت، كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ گومان له‌ كوالیتی سابوونه‌كه‌ ده‌كرێت و به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ خراپبوونی، نمونه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێوانه‌سازی و كۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی ده‌كرێت.

له‌ باره‌ی جۆری سابوونه‌كه‌و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند: سابوونه‌كه‌ له‌ جۆری سابوونی ره‌قی زه‌هره‌ جه‌بله‌ و پشكنینی فیزیایی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كوالیتییه‌كه‌ی به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندی عیراقی نییه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا زیانێكی زۆر به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌نێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پاش دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ئه‌و بره‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌ناوده‌برێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

We have 76 guests and no members online

div { text-align:right; }