نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سه‌لامه‌تی خۆراك مه‌رجی یه‌كه‌مه‌

سه‌لامه‌تی خۆراك و ره‌چاوگرتنی مه‌رج و رێنماییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خۆراكێكی ته‌ندروست له‌ چێشتخانه‌كاندا ناونیشانی ئه‌و سیمیناره‌بوو كه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ پسپۆڕانی خۆراك و نوێنه‌ری چێشتخانه‌كانی سلێمانی رێكخست، ئامانج له‌ سیمیناره‌كه‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی گشتییه‌ له‌ باره‌ی ئاماده‌كردنی خۆراك و پێشكه‌شكردنی خۆراكێكی ته‌ندروست،

ئه‌مڕۆ 20. 2 قائیمقامیه‌تی سلێمانی سیمینارێكی بۆ "د. موحسین ئه‌حمه‌د پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری و خۆراك " رێكخست كه‌ تێدا نوێنه‌ری زۆربه‌ی رێستۆرانت و چێشتخانه‌كانی سلێمانی ئاماده‌ی بوون، له‌ سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا "ئاوات محه‌مه‌د قائیمقانی سلێمانی" ووتی: ئامانج له‌م هه‌نكاوه‌ هۆشیاری گشتی ته‌ندروستیه‌ به‌ تایبه‌ته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌سه‌لامه‌تی خۆراك، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد زۆربه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ له‌ چێشتخانه‌كانی سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌ ژێر چاودێری ووردی ته‌ندروستی و مه‌رج و رێنماییه‌كان ئاماده‌ ده‌كرێن، ئه‌م سیمیناره‌ش هه‌وڵێكی تره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆی پرۆسه‌كه‌ له‌ ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی خۆراكدا بكرێت له‌ هه‌موو چێشتخانه‌و رێسۆرانته‌كانی سلێمانی، دوای ده‌ستخۆشی داوای له‌ خاوه‌نی چێشتخانه‌كان كرد هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر گرفت و كه‌موكورتیه‌ك ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ر بكرێت،

 له‌ سیمیناره‌كه‌شدا "د. موحسین ئه‌حمه‌د پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری و خۆراك " به‌ووردی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی بۆ نوێنه‌ری چێشتخانه‌كان روونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئاماده‌كردنی خۆراكێكی ته‌ندروست پێویسته‌، ئه‌و مه‌ترسیانه‌شی بۆ ئاماده‌بوان روونكرده‌وه‌ كه‌ هۆكارن بۆ ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی خۆراكێكی ناته‌ندروست و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هاخۆراكییه‌كان، داواشی له‌ خاوه‌نی چێشتخانه‌كانكرد ووردتر بن له‌ كاتی ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی خۆراك و به‌ووردی ره‌چاوی مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن، خاوه‌ن و نوێنه‌ری رێستۆرانت و چێشتخانه‌كانی سلێمانیش به‌گرنگییه‌وه‌ له‌ سیمیناره‌كه‌یان روانی و ئاماده‌یی خۆشیان نیشاندا له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.

 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

We have 171 guests and no members online

div { text-align:right; }