نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی نوێ بۆ سكاڵا ته‌رخان ده‌كات

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سكاڵای دایكان و باوكان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ی كێشه‌ی منداڵه‌كانیان له‌ دایه‌نگه‌كاندا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شاتوو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی منداڵانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی زوو به‌ده‌مه‌وه‌چون له‌كاتی هه‌بونی كێشه‌ یاخود سكاڵا له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ و باخچه‌كانی منداڵ، دایكان و باوكان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ (07700451212) بكه‌ن، وتی؛ ته‌رخانكردنی ئه‌م ژماره‌ بۆئه‌وه‌یه‌ لیژنه‌ی دایه‌نگه‌ و باخچه‌ی مناڵ به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌ده‌م دایكان و باوكانه‌وه‌ بچن كه‌ به‌رده‌وام ژماره‌كه‌‌ كراوه‌یه‌وه.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ژماره‌ (07708677777) بۆ سكاڵای هاوڵاتیان ته‌رخانكردوه‌، هه‌روه‌ها قائیمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌نی وێب سایت و لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ته‌رخانكردوه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاروچالاكیه‌كانی لیژنه‌كان و هه‌رله‌ڕیی ئه‌وانیشه‌وه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن سكاڵاكانیان بگه‌یه‌ننه‌ قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان.

 

 

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

ژ.ته‌له‌فۆن    4060 320 053

www.suliq.com

 

We have 191 guests and no members online

div { text-align:right; }