نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌م سه‌مونخانه‌یان داخسته‌وه‌

له‌سه‌ر هه‌بونی سكاڵای هاوڵاتیان و پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوه‌مجار سەمونخانەیه‌ك لە سلێمانی دادەخات.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند؛ پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌ هه‌بونی بڕێكی زۆر هه‌ویری خراپ بوو له‌سه‌رشه‌قامه‌كه‌و به‌رده‌م سه‌مونخانه‌كه‌ی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد و ده‌ركه‌وت شوێنه‌كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن نه‌بووه‌ بۆیه‌ داده‌خرێت.

وتی؛ پێشتر ئه‌م سه‌مونخانه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری كاریكردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ داخراوه‌، ئێستا گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كی مامۆستایان و به‌رله‌ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی كاركردن و هه‌ڵواسنی تابلۆی ناوی سه‌مونخانه‌كه‌ كاریكرده‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌.

وتیشی؛ لە فڕنی سەمونخانه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر شیر، ئارد و ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌ دروستكردنی كێك و شیرینیدا به‌كارده‌هێنرێت گیراوە كه‌ ماوه‌یان به‌سه‌ر چووه‌ یاخود كرم و ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه‌.

هەروەها؛ ئه‌و سینی و ده‌فرانه‌ی بۆ برژاندنی هه‌ویره‌كانی له‌ فڕنه‌كه‌دا به‌كاری هێناوه‌، مه‌رجی ته‌ندروستی تێدانه‌بووه‌ و به‌شێكی زۆریان ژه‌نگی كردوه‌، كه‌زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرڤ هه‌یه‌.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە سەمونخانەكه‌ دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەکرێتەوە.

راشیگه‌یاند؛ رۆژانه‌ له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) یاخود له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك و لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی)‌ ژماره‌یه‌كی زۆر سكاڵا ده‌گاته‌ ده‌ستی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لیژنه‌كانیش له‌به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، به‌دواداچونیش بۆ سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

ژ.ته‌له‌فۆن    4060 320 053

www.suliq.com

 

We have 68 guests and no members online

div { text-align:right; }