نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 228

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی ...بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گرن كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخیبكاته‌وه‌.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌‌ له‌عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ سێ تۆن خورمای كرماوی و ماوه‌ به‌سه‌رچودا گیراوه‌ كه‌ ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ ده‌ستكاری كردنی لێبڵه‌كانی نیازی فرۆشتنی بووه‌‌.

خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ سێ تۆن و 300 كیلۆگرامه‌‌ و له‌جۆره‌كانی (دجله‌ و الامیر)ه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، ده‌ستكاری لیبڵه‌كانی كردوه‌ و ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌ی به‌ دانانی له‌زگه‌یه‌كی تر درێژكردۆته‌وه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی خورماكه‌ له‌ناوبراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته‌ كاڵاوشمه‌كه‌كان لیبڵی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت و ته‌واوی زانیاریه‌كانی تێداخرابێته‌ روو، ده‌ستكاری كردنی لێبڵ یاخو شاردنه‌وه‌ و شێواندنی زانیاری، به‌فێڵێ بازرگانی هه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ ئه‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ داناوه‌.

 

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

ژ.ته‌له‌فۆن    4060 320 053

www.suliq.com

 

We have 80 guests and no members online

div { text-align:right; }