نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاكڵه‌گوێز له‌ناوده‌برێت

 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاكڵه‌گوێزدا ده‌گرن، به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی ته‌ندروستی پشكنینی بۆكردوه‌ و ده‌ڵێت‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌.

 

ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌گومانی خراپ بوون و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگای سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له‌ كۆگاكانی راپه‌ڕین ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (350) كیلۆگرام كاكڵه‌گوێزدا گیراوه‌.

وتی؛ نمونه‌ی ئه‌و كاكڵه‌گوێزه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی بۆ پشكنین كراوه‌، وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ ئاسایی نییه‌ و بۆ به‌كارهێنانی مرۆڤ ناشێت دراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی؛ به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن له‌ كۆگاكه‌دا ئه‌و كاكڵه‌گوێزه‌ خراپ بووه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

 

لیژنه‌ی كۆگاكان، یه‌كێكه‌ی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه‌ سه‌ردانی هه‌مو ئه‌و كۆگایانه‌ی بۆ عه‌مباركردنی كاڵاوشمه‌ك به‌كارده‌هێنرێت، ده‌كات، له‌هه‌بونی سه‌رپێچی و كارنه‌كردن به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان یاخود بونی كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی پێویست ده‌كاته‌وه‌.

 

ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

 

 

 

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

ژ. ته‌له‌فۆن        4060 320 053

www.suliq.com

Omar Faris

We have 161 guests and no members online

div { text-align:right; }