نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجی كاركردن له‌ شوێنه‌كه‌یدا

به‌هۆی نه‌بونی مه‌رجی كاركردن له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ی ریستۆرانت شوێنی ئاماده‌كردنی نێرگه‌له‌یه‌ك له‌شاری سلێمانی داده‌خات و سه‌ركی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت شوێنه‌كه‌ گونجاو نیه‌ بۆ شوێنی ئاماده‌كردنی نێرگه‌له.

هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان شوێنی ئاماده‌كردن و گه‌یاندنی نێرگه‌له‌ی ماڵی داده‌خات.

وتی؛ شوێنی ئاماده‌كردنی نێرگه‌له‌ی ماڵی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی هه‌یه‌ كه‌ نه‌بونی مۆڵه‌ته‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار، نه‌بونی كامێرای چاودێری و ناردنی نێرگه‌له‌ی خێرا بۆ شوێنه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی.

هه‌روه‌ها؛ هه‌بونی خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان له‌ نێرگه‌له‌ی ماڵی یه‌كێكی تره‌ له‌ سه‌رپێچیه‌كان، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان نابێت له‌ كافتریا، شوێنی ئاماده‌كردن و كێشانی نێرگه‌له‌و گازینۆكان خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌كان دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌؛ به‌هۆی نزیكی شوێنه‌كه‌ له‌ مزگه‌وته‌وه‌، نێرگه‌له‌ی ماڵی گونجاو نیه‌ بۆ ئاماده‌كردنی نێرگه‌له‌، كافتریا، شوێنی كێشانی نێرگه‌له‌ و گازینۆ، كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌بونی مه‌رجێكی تره‌ له‌ شوێنه‌كه‌دا.

وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانته‌وه‌ نێرگه‌له‌ی ماڵی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی

ژ.ته‌له‌فۆن  4060 320 053

www.suliq.com

 

Omar Faris

We have 98 guests and no members online

div { text-align:right; }