نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . . بڕێكی زۆر تایت له‌ناو ده‌برێت

به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان له‌عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی یاسا ده‌كه‌نه‌وه‌.

دیار جه‌مال، نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵاوشمه‌كه‌كان ده‌كات، له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی و له‌ كۆگای فرۆشگای ئومێد ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تایتدا ده‌گرن.

دیار جه‌مال ووتی: تایته‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌جۆری ئۆمۆ یه‌و بڕه‌كه‌شی 50 كیسه‌، كه‌ به‌هۆی به‌سه‌رچوونه‌ی ماوه‌كه‌یه‌وه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌.

ووتیشی: ئه‌و پێكهاته‌ی مادده‌ی پاكژكردنه‌وه‌ (تایت) ه‌كه‌ی لێدروستكراوه‌ به‌ تێپه‌ربوونی ماوه‌كه‌ی ده‌بێته‌ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقام و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 97 guests and no members online

div { text-align:right; }