نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . نۆزده‌ تۆن كاڵاوشمه‌ك له‌ناوبراون

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی ئابووری له‌ مانگی شوبات-دا ده‌ست به‌سه‌ربرێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆری نه‌شیاو بۆ به‌كارهێناندا ده‌گرن، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئاسایشی ئابوورییه‌وه‌ له‌بازگه‌و چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ربڕی 19 تۆن و شه‌ست و حه‌وت كیلۆگرام خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت، پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان خراپبوون و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین.

سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ووتیشی: ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌ به‌رواری 2. 1 تاوه‌كو 2. 28 ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، پێك هاتوون له‌ (خواردن و خواردنه‌وه‌، شیره‌مه‌نی، سه‌وزه‌و میوه‌، مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌، چه‌ره‌سات، شیرینی و خوارده‌مه‌نی له‌قتونراو، بۆن و مادده‌كانی جوانكاری خانمان) كه‌ سه‌رجه‌میان پشكنینی فیزیایی و كیمیایی بۆ ئه‌نجام دراووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیین.

ووتیشی: به‌شێك له‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ له‌ شوێنی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌ و به‌شێكیش له‌ به‌رهه‌مه‌ رووه‌كی و گۆشت و شیره‌مه‌نیه‌كان، پاش ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترنه‌ری سلێمانی بریاری له‌ناوبردنی بۆ ده‌درێت، و له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوبراون.

گۆران قادر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌سوپاسه‌وه‌ كه‌ ئاسایشی ئابووری هه‌میشه‌ هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌كات، به‌ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر هه‌بوونی كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو یاخوود ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كاڵاوشمه‌كه‌ گوماناویه‌كان و ره‌وانه‌كردنی بۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ پشكنین.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 184 guests and no members online

div { text-align:right; }