نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . . ژماره‌یه‌ك مۆلیده‌ی ئه‌هلی سزاده‌درێن

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌هۆكاری پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن سزا ده‌دات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رپێچی به‌شێكی له‌ مۆلیده‌كان به‌رزونزمی ڤۆڵتیه‌ و نه‌گه‌شتنی كاره‌بای ته‌واوه‌ به‌ هاوڵاتیان.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام سه‌ردانی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ده‌كرێن و به‌دواداچوون بۆ كه‌موكورتی و گله‌یی و سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كات و له‌ كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا، سه‌رپێچیكاران رووبه‌رووی یاسا ده‌كاته‌وه‌.

گۆران قادر ووتیشی: له‌ دوو رۆژی رابردوودا و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوویان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، 15 مۆلیده‌ی ئه‌هلی سزادراون، كه‌ به‌شێك له‌ سه‌رپێچیه‌كانیان بریتیه‌ له‌ به‌رز ونزمكردنی ڤۆڵتیه‌كه‌ی، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ به‌شداربووان ناتوانن سوود له‌و بڕه‌كاره‌با وه‌رگرن له‌ مۆلیده‌كان وه‌ریده‌گرن.

ووتیشی: به‌شێكی تری سه‌رپێچیه‌كان، پابه‌ند نه‌بوونه‌ به‌ كاتی دیاریكراوی كارپێكردنی مۆلیده‌كان، كه‌ به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی و خاوه‌ن مۆلیده‌كان، پێویسته‌ له‌دوای نه‌مانی كاره‌بای نیشتمانی، مۆلیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن به‌مه‌رجێ له‌ 15 خوله‌ك تێنه‌په‌رێت.

هه‌روه‌ها، له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان خاوه‌ن مۆلیده‌ و كاره‌بای سلێمانیدا هاتووه‌، له‌كاتی هه‌بوونی كێشه‌ له‌ مۆلیده‌كه‌دا و رێگربێت له‌ كاركردنی، له‌ پاش سێ كاتژمێر خاوه‌ن مۆلیده‌ مۆلیده‌یه‌كی تر دابنێت و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.

گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و خاوه‌ن مۆلیدانه‌ی سه‌رپێچیان كردووه‌، گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ سه‌رپێچیكردن، كار به‌و گرێبه‌سته‌ ئه‌كرێت كه‌له‌نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی و خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كاندا كراوه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ و دانانی مۆلیده‌یه‌كی تر له‌ جێگه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕێی تیروپشكه‌وه‌ مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ كه‌سێكی تر.                                                      راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 166 guests and no members online

div { text-align:right; }