نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . . بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كانیانه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری ئافره‌تاندا ده‌گرن و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی یاسا ده‌كه‌نه‌وه‌.

دیار جه‌مال، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن، له‌دوكانێكی فرۆشتنی مادده‌ی جوانكاری خانمان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاریدا گیراوه‌.

دیار جه‌مال ووتی: لیژنه‌كه‌ به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌جوانكاریه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر برێكی زۆر له‌ (شامپۆ، بۆیاخی قژ، ماسكی قژ، سابوونی ده‌م وچاو شوشتن، كرێمی له‌ش، ئۆكسجین) داگرتووه‌.

ووتیشی: پێكهاته‌ی ئه‌و مادده‌ جوانكارییانه‌ كیمیاییه‌، كه‌ به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یانه‌وه‌ پێكهاته‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كانی دروست ده‌كات.

نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ خانمان ده‌كات له‌ كاتی بازاڕ و كڕینیدا گرنگی به‌ مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ بده‌ن كه‌ به‌كارده‌هێنن.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و مادده‌جوانكاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 192 guests and no members online

div { text-align:right; }