نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپاسی هه‌ندێك بازرگان ده‌كات

به‌هۆی به‌سه‌رچوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، به‌شێك له‌ بازرگان و دووكانداره‌كانی شاری سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ هه‌بوونی كاڵاوشمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ عه‌مبار و كۆگاكانیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌كانیش رایگه‌یاند به‌نوسراو سوپاس و پێزانینیان ئاراسته‌ ده‌كرێت.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند دوكان و بازرگانێكی شاری سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ هه‌بوونی بڕێكی زۆر خۆراك و مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو ئاگادار كردۆته‌وه‌، یاخوود به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن كاڵاوشمه‌كه‌كانیان هێناوه‌ بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی.

گۆران قادر ووتیشی: به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رۆژانه‌ سه‌ردانی دوكان و بازار و شوێنه‌ گشتی-یه‌كان ده‌كات، تا له‌رووی ته‌ندروستی و ڤێرتنه‌ری و نرخه‌وه‌ له‌ كاڵاوشمه‌كه‌كان دڵنیا بنه‌وه‌، هه‌ر شوێنێكیش خۆراك و مادده‌ی ماوه‌ به‌سه‌رچووی هه‌بێت رووبه‌رووی یاسا بكرێته‌وه‌.

ووتیشی: به‌سوپاسه‌وه‌ به‌شێك له‌ دوكاندار و بازرگانه‌كانی شاری سلێمانی وویژدانی خۆیان ئاسووده‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كاڵاوشمه‌كه‌ خراپبووه‌كان له‌ناوبه‌رن یاخوود بیهێنن بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها، قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌نوسراوی فه‌رمی سوپاس و پێزانینیان ئاراسته‌ ده‌كات.

رایشیگه‌یاند: ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی دوكاندار و بازرگانه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان كردووه‌ جۆراوجۆرن، له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ و مه‌وادی پاككردنه‌وه‌ و جوانكاری پێك هاتوون، شیر و دایبی مناڵ یه‌كێك بووه‌ له‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌به‌سه‌رچوانه‌ی له‌ناوبراوون.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌رجه‌می ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوا له‌ هاوڵاتیان به‌گشتی و خانمان به‌تایبه‌تی ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی كاڵاوشمه‌كانیاندا له‌ مێژووی دروستكردن و ماوه‌به‌سه‌رچوونی شتومه‌كه‌كانیان دڵنیابنه‌وه‌، له‌كاتی هه‌بوونی خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 140 guests and no members online

div { text-align:right; }