نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . . رێگری له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ریدبۆڵ ده‌كرێت

به‌هۆی رێگه‌پێنه‌دانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌وه‌ به‌فرۆشتن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێگری له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ ووزه‌به‌خشه‌كان ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌رێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێیهاتووه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابووریه‌وه‌ و به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی 2 سه‌د و په‌نجا كێس خواردنه‌وه‌ ووزه‌به‌خشه‌كان، كه‌ پێشتر و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی دراوه‌.

 سه‌رۆكی لیژنه‌كان ووتیشی: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه‌ ووزه‌به‌خشه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌و پێكهاته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دروستكردنیدا به‌كارهێنراوه‌ و ئه‌گه‌ری كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات.

ووتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌هاوكاری ئاسایشی ئابووری، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كه‌ی ناردۆته‌وه‌ بۆئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بازرگانه‌كه‌ هاورده‌ی شاری سلێمانی كردووه‌.

 ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، رۆژانه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتی ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌كانه‌وه‌ كه‌له‌ كه‌سانی پسپۆڕو شاره‌زای بواره‌ جیاوازه‌كان پێكهاتوون پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاو شمه‌كانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌برێن، له‌كاتی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 69 guests and no members online

div { text-align:right; }