نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

قائیمقامییه‌تی سلێمانی . . ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ئاماری مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌، و به‌ پێی یاساو ریێنماییه‌كانیش هه‌ر شویێنك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووبێت، رووبه‌رووی سزای ماددی و یاسایی كراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئاماری مانگی كانوونی دووه‌می 2018، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 2. 787 سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه‌ 257 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن، و به‌هۆی سه‌رپێچی كردنیشیانه‌وه‌ 10 شوێن داخراون، و 279 شوێنیش سزای ماددی دراون هه‌روه‌ها 10 شوێن داخراون و شوێنێكیش رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ مانگی كانوونی دووه‌می 2018، زیاتر 15 تۆن و 950 كیلۆگرام مه‌واد و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبراون، و كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه‌ له‌ 16‌ ملیۆن و 9 سه‌دو 57 هه‌زار دیناره‌ و پێی یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

به‌ پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌رشویێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، و له‌ حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیشدا رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

Omar Faris

We have 169 guests and no members online

div { text-align:right; }