نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . . بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوو له‌ناوده‌برێت

ئاسایشی ئابووری ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ده‌گرێت كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌رێگه‌ی نایاسایی هاورده‌ی سلێمانی بكات، جگه‌ره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبشه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت خاوه‌نه‌كه‌ی په‌راویی یاسایی له‌دژی ده‌كرێته‌وه‌.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابووری و له‌ بازگه‌ی تاسڵوجه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستووی مریشكدا ده‌گیرێت و له‌گه‌ڵ نوسراوی فه‌رمی جگه‌ره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌كرێت، به‌سوپاسه‌وه‌ ئاسایشی سلێمانی هاوكارێكی باشی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات.

 سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی: به‌ هۆی خاوكردنه‌وه‌ و دوباره‌ به‌ستنه‌وه‌ی له‌ به‌فرگردا جگه‌ره‌كه‌ پێكهاته‌كه‌ خۆراكیه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ یاسا رێگری له‌ هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشك كردووه‌.

ووتیشی: بازرگانه‌كه‌ به‌نیازی هاورده‌ی 100 پارچه‌ جگه‌ری به‌ستوو له‌ بازگه‌ی تاسڵوجه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابووریه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌گه‌ڵ نوسراوی فه‌رمیدا جگه‌ره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها، پێشتر بازرگانه‌كه‌ به‌ڵێنی پڕكردۆته‌وه‌ به‌ دووباره‌ هاورده‌نه‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشك، به‌ڵام سه‌رپێچیه‌كه‌ی دووباره‌ كردۆته‌وه‌، بۆیه‌ به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ داواكاری گشتی په‌راوی یاسایی دژی ئه‌و بازرگانه‌ پڕده‌كاته‌وه‌.

گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی جگه‌ره‌ به‌ستووه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 200 guests and no members online

div { text-align:right; }