نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ناو براوه‌

له‌سه‌رداواكاری‌ كۆمپانیاكه‌ و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ قایمقامیه‌ت له‌هه‌بوونی بڕێكی‌ زۆر شه‌ربه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ كۆگاكه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبران.

دیار جه‌مال، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن كۆمپانیای (N.  J.  K) به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی‌ بڕێكی‌ زۆری‌ شه‌ربه‌تی لیمۆ له‌كۆگاكه‌یدا كه‌ به‌رواری‌ به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌، و شیاوه‌ خواردن و به‌كارهێنان نییه‌، داوای‌ چاودێری كردنی كردووه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی ووتی: وێرای سوپاس و ده‌ستخۆشی‌ بۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌، هیوادارین خاوه‌ن كۆمپانیاكانی تر هه‌ركاتێك خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌ر چوویان له‌كۆگاكانیاندا هه‌بوو، لیژنه‌كان و قائیمقامیه‌تی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنی.

دیار جه‌مال ووتیشی: ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ لیمۆیه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردن، بڕه‌كه‌ی له‌ 630 ده‌به‌ی یه‌ك لیتری پێك هاتووه‌ و له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبران.

ئاماچه‌ی به‌ئه‌وه‌ش كرد، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و بنه‌بڕكردنی مادده‌ی‌ به‌سه‌رچوو به‌رده‌وام لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی، چاودێری‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتی‌ یه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی‌ هه‌بوونی‌ هه‌ركه‌م و كورتییه‌ك و هه‌بوونی‌ كه‌لوپه‌لی‌ به‌سه‌رچوو لیژنه‌كانی‌ لێ‌ ئاگاداری‌ بكه‌نه‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 107 guests and no members online

div { text-align:right; }