نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . . بڕی به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كراوه‌كان دیاریده‌كرێن

به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی و زیاد نه‌بوونی نرخ، هاورده‌ی به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری دیاری ده‌كرێت و جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌رجه‌كانی ڤێته‌نه‌ری و ته‌ندروستی به‌رهه‌مه‌كان هاورده‌ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2018. 1. 25 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه‌، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونه‌وه‌ به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.

له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حمد خدر- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: به‌له‌به‌رچاووگرتنی هاوسه‌نگی راگرتن له‌ نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌كراو، هه‌روه‌ها به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌سه‌ر هاوڵاتیان، لیژنه‌كه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می هاورده‌كراو داوه‌ بۆ مانگی 2 (شوبات) .

وتیشی/ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌روبومی ناوخۆ كراوه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌روبوومه‌ هاورده‌كراوه‌كاندا هاوسه‌نگ بێت. بڕیاریش دراوه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك رێگه‌ بگیرێت له‌ هاورده‌كردنی هێلكه‌ و جوجك و مریشكی زیندو بۆ ناو هه‌رێم.

 رزگار محمد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بڕی ئه‌و به‌روبومانه‌ی له‌ مانگی شوباتدا هاورده‌ ده‌كرێن بریتی یه‌ له‌ 600 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشكی به‌ستوو له‌ به‌پێی پشكنینی ته‌ندروستی و 500 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن هێلكه‌ی خواردن.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 197 guests and no members online

div { text-align:right; }