نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . . پۆسته‌رێكی تایبه‌ت به‌ خۆپارستن له‌ بومه‌له‌رزه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری كه‌سانی پسۆرو شاره‌زای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی، پۆسته‌ری ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌ چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه‌.

پۆسته‌ری "چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌كاتی روودانی بومه‌له‌رزه‌ " كه‌به‌هاوكاری كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زای بواری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ و له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات به‌خۆپاراستنیان له‌كاتی ئه‌و رووداوه‌ سروشتییه‌دا.

رێنماییه‌ چاپكراوه‌كه‌ به‌وێنه‌ی گوزارشتی ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه‌ تا تێگه‌شتن لێی ئاسانتر بێت و هاوكار بێت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ توانای خوێندنه‌وه‌یان نیه‌، هاوكات به‌پێی شوێنه‌كان رێنماییه‌كان پۆلێنكراوه‌ چونكه‌ (ماڵه‌وه‌، ناو ئۆتۆمبیل و قوتابخانه‌ و فه‌رمانگه‌كان) هه‌ریه‌كه‌و رێنمایی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌، كه‌پێویسته‌ له‌وكاته‌دا هاوڵاتیان ئه‌و رێنماییانه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌كه‌مترین زیان له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌ربازبن.

قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی، پۆسته‌ری رێنمایی تایبه‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌ی چاپ كردووه‌، و له‌ شوێنه‌ گشتی و داموده‌زگا حكومیه‌كان و خوێندنگه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ تا هاوڵاتیان سوودر لێوه‌رگن و له‌كاتی روودانی بومه‌له‌رزه‌دا به‌ئارامی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و هیچ كه‌سێك توشی شله‌ژان نه‌بێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

Omar Faris

We have 176 guests and no members online

div { text-align:right; }