نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

پاره‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی 12 دیاریكرا

 

نرخی هه‌ر سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌م، 43 چل و سێ دینار دینار ده‌بێت هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی كانوونی دووه‌م دیاریكرا.

سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخ بۆ مانگی (12) و دانانی به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی (1) نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و ئاسایشی ئابووری، كۆنترۆڵی كاره‌با، وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی و سه‌ندیكای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ووتی: به‌پێی خشته‌ی به‌رنامه‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی (1)، به‌یانیان له‌ كاتژمێر 7 بۆ 8:30 و عه‌سران له‌ 2:30 بۆ 1ی شه‌و بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.

ووتیشی: كاره‌بای به‌یانیان له‌ رۆژانی هه‌ینی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ دوانیوه‌روان، واته‌ له‌ كاتژمێر 1ی نیوه‌رۆوه‌ كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كرێت و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی مۆلیده‌ی گونده‌كانی سنووری سلێمانی، رۆژانه‌ له‌ (7) به‌یانی بۆ (12) ی نیوه‌رۆ كار ده‌كه‌ن.

ده‌رباره‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ مانگی (12)، سیروان محمد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی به‌ 43 چل و سێ دیناره‌ كه‌ سه‌عاتی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له‌ گه‌ره‌كه‌كاندا جیاوازه‌، به‌گشتی له‌نێوان 230 – 260 كاتژمێره‌، واته‌ ئه‌گه‌ر مۆلیده‌یه‌ك 250 كاتژمێر كاری كردبێت ئه‌وا بڕی 10 هه‌زار و 750 دینار ده‌بێت بۆ ئه‌مپێرێك، بۆیه‌ نرخی ئه‌مپێڕێك له‌ گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاوازه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخی كاره‌بای سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به‌ 240 دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌كه‌ی 132كه‌یڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Omar Faris

We have 56 guests and no members online

div { text-align:right; }