نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان به‌دواداچوون بۆ 10 كارگه‌ كراوه‌

لیژنه‌ی ژینگه‌ ئاماری كاره‌كانی رابردووی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و له‌ ئاماره‌كه‌شدا هاتووه‌ به‌هۆی پابه‌ندبوونی كارگه‌كانه‌وه‌ ژماره‌ی سه‌رپێچیه‌كان كه‌می كردووه‌ و له‌ ماوه‌ 6 مانگدا ته‌نها 3 شوێن رووبه‌رووی داخستن بۆته‌وه‌.

تاهیر محه‌مه‌د امین سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی ئاماره‌كه‌وه‌ ده‌لێت: له‌ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا 356 سه‌ردان بۆكارگه‌ جیاوازه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه‌ و رێنمایی پێویستیش دراوه‌ به‌ 208 كارگه‌ تاوه‌كو پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییكان بن، و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونه‌وه‌ 3 شوێن داخراون و 12 پسوڵه‌ی سه‌رپێچیش تۆماركراوه‌، وتیشی ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كان به‌ به‌راورد به‌ كاری پێشتری لیژنه‌كه‌یان كه‌می كردووه‌ و هۆكاری ئه‌مه‌شی گه‌رانده‌وه‌ بۆ كاری به‌رده‌وامی لیژنه‌كه‌یان.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان به‌دواداچوون بۆ 10 كارگه‌ كراوه‌ توانراوه‌ كاری سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ رێكبخرێته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی كردوون.

له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی شاری سلێمانی ده‌ورووبه‌ری، قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی ژینگه‌وه‌ چاودێری وردی كارگه‌ جیاوازه‌كان ده‌كات، تاوه‌كو ژینگه‌و ته‌ندروستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له‌ مه‌ترسییه‌كانی پیسبوون و ژه‌هراویبوون به‌ پاشماوه‌ی كارگه‌كان پارێزراو بێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris