نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . سه‌وزه‌و میوه‌ی ته‌ندروست به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. .

لیژنه‌ی به‌دواداچوونی نوسینگه‌و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌ 10 هه‌زار پارچه‌ ده‌رمانی قركه‌ری جۆراوجۆری قه‌ده‌غه‌كراودا، كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی شیرپه‌نجه‌و نه‌زۆكی له‌ ژنان و پیاواندا.

له‌ رێگه‌ی كاری به‌ره‌وامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی نوسینگه‌و كۆمپانیاو خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كان توانراوه‌ كاری سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ رێكبخرێته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و له‌ ئێستاشدا سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سنوری ئیداره‌ی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌ خاوه‌نی مۆڵه‌تن و رێژیه‌كی به‌رچاویشیان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانن.

بێستون عه‌لی قادر سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماری لیژنه‌كه‌یان ده‌خاته‌روو و ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 378 سه‌ردانمان بۆ نوسینگه‌و خانووی پلاستیكی و كارگه‌و كلینیكی ڤیترنه‌ری و ماركێت و مه‌شته‌له‌كان ئه‌نجامداوه‌ و له‌و سه‌ردانانه‌شدا 270 شوێنمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن، و پاش پێدانی رێنمایش 113 حاڵه‌تی سه‌رپێچیمان تۆماركردووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا ته‌نها 2 شوێنیشمان رووبه‌رووی دادگا كردۆته‌وه‌. سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی 10 هه‌زار پارچه‌ی قركه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كین بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شیرپه‌نجه‌و نه‌زۆكی له‌ ژنان و پیاواندا.

بێستون عه‌لی له‌ باره‌ی جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ له‌به‌رهه‌م هێنانی سه‌وزه‌و میوه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت ووتی: به‌ پێی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاتر له‌ 10 جۆر مه‌وادی كیمیایی جۆراوجۆری قه‌ه‌غه‌كراو له‌ پێكهاته‌ی ئه‌و سه‌ماد و مێروو قركه‌رانه‌دا بوونی هه‌یه‌، كه‌ پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری و هۆشیارییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و خاوه‌نی كۆمپانیاو خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كانه‌وه‌ به‌كارهێنراون مه‌ترسی و زیانی زۆریان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ژینگه‌ هه‌یه‌، ووتیشی له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ سه‌ردانمانكردوون له‌ مه‌ترسی و زیانه‌كانی ئه‌و ده‌رمان و سه‌ماده‌ قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ تاوه‌كو سه‌وزه‌و میوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنرێت و ته‌ندروستی هاوڵاتیانیش پارێزراو بێت.

به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاری نوسیینگه‌و كۆمپانیاو خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كان قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی نوسینگه‌و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كانه‌وه‌ چاودێری وردی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات و پشكنینی ورد بۆ جۆره‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و مه‌وادانه‌ ئه‌نجام ئه‌دات كه‌ له‌ پێگه‌یاندن و به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه‌و میوه‌دا به‌كارده‌هێنرێن.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris