نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

سلێمانی. . برێك قارچك له‌ناوده‌برێت. .

پاش ئه‌وه‌ی له‌بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر بری 500 كیلۆگرام قارچكدا، به‌ بریاری قائیمقامی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌برێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئازاد نه‌بی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و قارچكه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابوورییه‌وه‌ له‌ بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌ جۆری ئێرانییه‌و بره‌كه‌ی 500 كیلۆگرامه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی ویستوویه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی بهێنێته‌ شاری سلێمانی و له‌ بازاره‌كاندا ساغی بكاته‌وه‌، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویستیش ره‌وانه‌ی قائیمقامییه‌تی سلێمانی كراوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ به‌هۆی كورتی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی قارچك و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، به‌ بریاری قائیماقمی سلێمانی و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبران. وتیشی بۆ رێگریكردن له‌ ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris