نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌ سلێمانی دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت

دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و رێوشوێنه‌ تونده‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌ن،

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ به‌ته‌واوی دیارده‌كه‌ بنه‌بڕنه‌كراوه‌ به‌ڵام پاش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رفراوانه‌ی كه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ بۆ رێگری كردن له‌ فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت به‌به‌راورد به‌ پێشتر دیارده‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و رێوشوێنه‌ تونده‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر كه‌ رۆژانه‌ له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجی ته‌ندروستی سه‌رقاڵی فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵن،

گۆران قادر راشیگه‌یاند له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشتریاندا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیارده‌كه‌ به‌دی ده‌كرا به‌ڵام به‌م دوایه‌ دیارده‌كه‌ به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت، ووتیشی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له‌و دیارده‌ ناشارستانیه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان تا ئه‌و كاته‌ی دیارده‌كه‌ به‌ته‌واوی بنه‌بڕ ده‌كرێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris