نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌ سلێمانی فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌ كرا

له‌ سلێمانی فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌ بڕیاره‌كه‌ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌ و هه‌ر فرۆشیارێك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌،

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌مه‌ودوا فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت چونكه‌ گومان ده‌كرێت ئه‌و قیمانه‌ی كه‌ به‌ ئاماده‌كراوی ده‌فرۆشرێت له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجان نه‌بن بۆ خواردن، ده‌شڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌ن پێویسته‌ له‌به‌رچاوی كڕیار قیمه‌كه‌ ئاماده‌بكه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كڕیار دڵنیاببێته‌وه‌ له‌ جۆری ئه‌و گۆشته‌ی كه‌ ده‌كرێت به‌قیمه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌ چونكه‌ به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كه‌ لیژنه‌كان كردوویانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ به‌شێك له‌ فرۆشیاران گۆشتی نه‌گونجاو به‌كارده‌هێنن له‌دروستكردنی قیمه‌دا، گۆران قادر ووتیشی: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ و هه‌ر فرۆشیارێك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌، داواشی له‌هاوڵاتیان كرد له‌مه‌ودوا قیمه‌ی ئاماده‌كراو نه‌كڕن.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

Omar Faris

We have 103 guests and no members online

div { text-align:right; }