نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

قائیمقامی سلێمانی: لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌ست به‌كار ده‌بێته‌وه‌.

له‌ پێناو پاراستن و ڕێگریكردن له‌ كاره‌ساتی نه‌خوازراو له‌ ته‌لار و باڵه‌خانه‌كاندا به‌ فه‌رمانی قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌ و شوێنه‌ گشتیه‌كانی دووباره‌ ده‌ست به‌كار ده‌بێته‌وه‌.

ئارام علی حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی‌ باڵه‌خانه‌ ڕایگه‌یاند: ئامانج له‌كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م لیژنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌دواداچوونی كه‌موكورتیه‌كان له‌ ته‌لارو باڵه‌خانه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌‌ و دانانی ماوه‌یه‌كی دیاریكروای پێویسته‌‌ چاره‌سه‌ری كه‌موكورتیه‌كان بكات، ‌له‌ ئێستادا پڕۆژه‌كان و باڵه‌خانه‌كانی شاری سلێمانی به‌ شێوه‌یه‌كی ستوونی دروست ده‌كرێت‌ له‌ كاتی نه‌بوونی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی كاره‌ساتی نه‌خوازراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه‌‌ ساڵانی ڕابردودا چه‌ندین ڕووداوی ناخۆش ڕوویداوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كان.

ده‌رباره‌ی رۆژانی سه‌ردانه‌كانیان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ ئارام عمر وتی: رۆژانه‌‌ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ته‌لار و باڵه‌خانه‌ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ین، وله‌كاتی پابه‌ند نه‌بووندا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه‌ قائیمقام له‌ كه‌مووكورتیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ین تا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچی كاره‌كان بگیرێته‌ به‌ر، لیژنه‌كه‌مان پێك هاتوون له‌ نوێنه‌رانی‌ قائیمقامیه‌ت، به‌رگری شارستانی، ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی.

سه‌باره‌ت به‌ غرامه‌ی سه‌رپێچی كار سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌كرد‌: سزای سه‌رپێچیكار به‌پێی جۆری پابه‌ند نه‌بوونیه‌تی به‌ مه‌رج و ڕێنمایه‌كانی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان كه‌ به‌ غرامه‌ ده‌ست پێده‌كات و به‌ داخستنی شوێنه‌كه‌ كۆتایی دێت پاش ئه‌وه‌ی له‌ دادگا بڕیاری له‌سه‌رده‌دات.

شایانی باسه‌ پێشتر لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان یه‌كێك بوو له‌ لیژنه‌ كاراكانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی زۆری باڵه‌خانه‌ و شوێنه‌ گشتیه‌كانیان كردووه‌ و چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه‌ و پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كان كردووه‌ كه‌ پابه‌ندی ڕینماییه‌كان نه‌بوون.

   راگةياندنى قائيمقاميةتى سليَمانى

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris