نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

رێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبومی سه‌وزه‌و میوه‌ بۆ مانگی ئازار دیاری كرا

له‌ مانگی ئازاردا به‌ پێی كوالیتی و مه‌رجه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی به‌رھه‌مه‌كانی سه‌وزه‌و میوه‌ به‌ پێی پێویستی و خواستی ھاوڵاتیان ھاورده‌ ده‌كرێت، به‌ ره‌چاو گرتنی به‌روبومی ناوخۆ هاورده‌كردنی به‌روبومی ده‌ره‌كی رێكده‌خرێت،

ئه‌مرۆ 5 شه‌مه‌ 23/2/2017، ئاوات محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رێكخستنی سه‌وزه‌و میوه‌ كۆبۆوه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی و به‌رهه‌مه‌ هاورده‌ كراوه‌كان كراو بڕیاردا بۆ پاڵپشتی له‌ جوتیاران بایه‌خی زیاتر بۆ به‌روبومی ناوخۆی بدرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشنیار كرا ده‌رفه‌ت له‌ به‌رده‌م جوتیاران و خاوه‌ن پرۆژه‌كاندا بڕه‌خسێندرێت بۆ زیاد كردنی خانووه‌ پلاستیكییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆی له‌ سه‌وزه‌و میوه‌ به‌جۆرێك كه‌ پێداویستیه‌كانی ناوخۆ پڕبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ری بایه‌خی زیاتر به‌ به‌رهه‌مهێنانی قارچكی خۆماڵی بدرێت و پالڕَپشتی زیاتر پێشكه‌ش به‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی ئه‌م بواره‌ بدرێت، رێگریش له‌ فرۆشتنی ئه‌و قارچكه‌ هه‌ڵڕژاوانه‌ بكرێت كه‌ له‌ بازاڕدا به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ ده‌فرۆشرێت، له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ (عموله‌) كرا كه‌ له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌ جوتیاران وه‌رده‌گیرێت و دووباره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆی رێكبخرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris