نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 3 تۆن خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو دا ده‌گیرێت

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ربڕێكی زۆر خواردن و مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوودا ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كاته‌وه‌،

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ مه‌واد و خواردن به‌سه‌رچوو زیان به‌خش ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 3 تۆن خوارن و مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا،

ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر 2 تۆن زه‌یتون دا گرت كه‌ پاش ئه‌وه‌ی دووجار پشكنینی بۆ كرا ده‌ركه‌ووت گونجاو نیه‌ بۆ خواردن، ووتیشی له‌ چه‌ند شوێنێكی تری شاری سلێمانی و له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕێكی تر له‌ خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو كه‌ له‌ نێویاندا بڕێكی زۆر ماست هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش پاش پشكنین ده‌ركه‌وت گونجاو نیه‌ بۆ خواردن، ئازاد نه‌بی راشیگه‌یاند هه‌موو ئه‌و مه‌وادانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناو براوه‌ و بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانیش لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌ داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد له‌ هه‌رشوێنێك گومانیان له‌ بونی خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش هه‌بوو لیژنه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە لەخوارەوە بنووسە

Omar Faris