نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ يادى سى و هه‌شت ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانيياندا

سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى هه‌شت هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى كوردستان داده‌نوێنين كه له‌ به‌ره‌به‌يانى‌ 1983/7/31ـه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى ده‌ ڕۆژ له‌ ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى هه‌ولێر له‌ هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگيريدا به‌ زه‌برى چه‌ك له‌نێو ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كانيان ده‌ستگير كران و ئيتر هه‌رگيز و تاهه‌تايه‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌.

جينۆسايدكردنى بارزانييان به‌ ته‌نيا ڕاپێچكردنى پياوان بۆ بيابانه‌ تاريك و سامناكه‌كانى مه‌رگ نه‌بوو، دواى ئه‌وه‌ش ژنان، كچان، خوشكان و دايكانى بارزانى ده‌بوايه به‌ره‌وڕووى چاره‌نووسى سه‌خت و ناديارى ژيان ببنه‌وه‌ و بۆ هه‌زاران منداڵى بێ باوك، ببنه‌ باوك و باپيره‌ و برا و ڕه‌نجێكى گه‌وره‌ بۆ دابينكردنى بژێوى ژيان و به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنيان بكێشن و به‌رگه‌ى ژيانێكى تاڵ و سه‌ختى پڕ له‌ فرمێسك و حه‌سره‌ت بگرن.

له‌م ياده سامناكه‌‌دا دروود بۆ گيانى پاكى ئه‌نفالكراوانى بارزانى و ته‌واوى ئه‌نفالكراوان و شه‌هيدانى كوردستان ده‌نێرين، به‌ شكۆوه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌، به‌وپه‌ڕى ڕێزه‌وه‌ له‌ ڕه‌نج و ماندووبوونى دايكان، هاوسه‌ران و خوشكانى ئه‌نفالكراوان ده‌ڕوانين، سوپاس و پێزانين بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر، هه‌رير و باتاس و هه‌موو ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌نفالكردنى بارزانييان، هه‌رچى له‌ توانياندا بوو، هاوكاريى خێزانى ئه‌نفالكراوانيان كرد و يارمه‌تييان دان.

كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و شه‌هيدان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هيچ درێخى ناكه‌ين و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ينه‌ گه‌ڕ بۆ به‌دۆكيومێنتكردن و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفاله‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ جينۆسايد بناسرێن و جارێكى دى گه‌لى كوردستان و مرۆڤايه‌تى به‌گشتى مه‌رگه‌ساتى وا نه‌بينن، داوا له‌ حكوومه‌تى عيراقى فيدراڵيش ده‌كه‌ين، قوربانييان قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه‌.

دووپاتی دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ پاراستنی دە‌سكە‌وتە‌كانی گە‌لی كوردستان تە‌نھا زامنی دووبارە‌نە‌بوونە‌وە‌ی كارە‌سات و نە‌ھامە‌تیيە‌كانە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ یە‌كڕیزی و تە‌بایيی نێوان سە‌رجە‌م لایە‌ن و پێكھاتە‌كانی كوردستان دە‌بێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

Omar Faris Aziz

We have 32 guests and no members online

div { text-align:right; }