نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 139

حکومەتی هەرێمی کوردستان

قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌ده‌ر له‌رێنماییه‌كان مۆڵه‌تی رێگه‌پێدان بۆ هیچ كه‌سێك نه‌كراوه‌.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوێكی ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا سوپاسی ئه‌و په‌یامه‌ دڵسۆزی و خه‌مخۆرییان ده‌كه‌ین كه‌ ئامانج لێی پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروسیتی گشتی و رێگریكردنه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان , كه‌ ئه‌مه‌ به‌جۆرێك له‌پاڵپشتی ده‌بینین بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ كه‌ له‌ ئه‌ستۆماندایه‌ , كه‌ ئه‌ویش خه‌می پارێزگاری كردنه‌ له‌ ته‌ندرستی گشتی هاووڵاتیانه‌, به‌ڵام لێره‌وه‌ بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نینین له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی مۆڵه‌تی رێگه‌پێدان به‌ ده‌ر له‌رێنماییه‌كان به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌دراوه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بێت , به‌ڵكو ته‌نیا رێگه‌ به‌و تیمانه‌ دراوه‌ كه‌ له‌م دۆخه‌دا ئه‌ركی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان پێسپبێردراوه‌ و هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی له‌روانگه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ستۆماندایه‌ هه‌رچی پێویست بێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریی كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر و هه‌نگاوی بۆ نراوه‌.

داواش له‌ هاووڵاتیانی سلێمانی ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و پابه‌ندی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بن 

 

We have 115 guests and no members online

div { text-align:right; }