نووسەرە کۆنەکان

نووسەرە کۆنەکان
×

Warning

Unable to find a user with the ID: 139

حکومەتی هەرێمی کوردستان

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە سلێمانی ئەم بڕیارانەی دەرکرد.

1- راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان قەزاو شارو شارۆچكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، جگە لە تیمە تەندروستیەكان و وەفدی رەسمی و (رێكخراوو ئاژانسەكانی UN)و هێزە ئەمنیەكان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان، بۆ هەر حاڵەتێكی تر پێویستە بەڕەزامەندیی قائیمقامیەتی سنورەكە بێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی ئاسایشدا. ئەم بڕیارە لە سەعات ١٢ی ئەمشەوەوە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوەو تا ٢٨/ ٣/ ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت.

2- راگرتنی هەموو هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی (پاس و مینی پاس)ی ناوشارو دەرەوەی شارەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانیداو رێ بەهاتنی هیچ گواستنەوەیەكی گشتی لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ سلێمانی نادرێت. لە سەعات ١٢ی ئەمشەوەوە تا ١/ ٤/ ٢٠٢٠.

3- ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بۆ پێداویستیە سەرەكییەكان و سوتەمەنی بەردەوام دەبێت و لەژێر ڕێنماییەكانی بەڕێز وەزیری داراییدا ئاڵوگۆڕو جموجوڵە بازرگانییەكاندا لە مەرزەكاندا باشتر ڕێكدەخرێنەوە.

4- قائیمقامیاتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بازرگانەكان راسپێردران بەپەیڕەوكردنی گەیاندنی پێداویستیە سەرەكیەكان بۆ گەڕەكەكان، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پێویستیان بە سەردانكردنی بازاڕەكان نەبێت.

5- لەژێر ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆدا، داوا لەو هاووڵاتیانە دەكەین، كە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقین و بەڤیزەی شنگن سەردانی ئەوروپایان كردووە لەو ماوەیەی كە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت بگەڕێنەوە بۆ كوردستان بەمەبەستی كەرەنتینەكردنیان، ئەو هاووڵاتیانەشی پاسپۆرتی وڵاتێكی تر یان مافی مانەوەیان لە وڵاتانی تر هەیە داوایان لێدەكەین بەهیچ شێوەیەك سەردانی كوردستان نەكەن.

6- هەركەسێك بەقاچاخ خەڵك بێنێتە كوردستانەوە، یان بە قاچاخ بگەڕێتەوە هاوشێوەی تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و ڕووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەكرێتەوە.

7- داخستنی هەموو كافتریاو چایخانەو ئەو شوێنانەی خەڵك تیایاندا كۆدەبێتەوە تا كاتێكی نادیار.

8- پێویستە هاووڵاتیان لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوەو بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوەو وەزارەتی ناوخۆ لە نزیكترین كاتدا هاتووچۆ لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و هەولێردا قەدەغە دەكات و پێویستە هەموولایەك پابەندبن پێیەوە.

9- هەر بازرگان و فرۆشیارو تاكسییەك قۆرخكاریی بكات و نرخی كاڵاكان و گواستنەوە بەرز بكاتەوە، بەتوندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.

10- پێویستە هەموو هاووڵاتیان بەتەواوی پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن، كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەرچوون.

 

We have 43 guests and no members online

div { text-align:right; }